Blog

ڕاستییەکانی ئەو کۆچکردنەی بەهۆی گۆڕانی ڕەوشی کەش و هەواوە ڕوودەدەن لە شارەکانی باشووری عێراق دا

بەسڕە-تێکچوون و نالەباربوونی ژینگە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر بەخراپی کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق دا داڕماندووە. خراپبوونی ئاو لە ڕووی بڕ و کوالێتیەوە وایکردووە ئەم کەرتە نەتوانێت بەپێی پێویست و بەشێوەیەکی جێگیر و بەردەوام پاڵپشتی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردن بکات، بەتایبەتی لە ناوچە لادێییەکان دا کە شوێنی سەرەکی هێزی کاری خاوەنکاران بووە. ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ […]

Read More

پارێزەر: پێنج لە دەستگیرکراوانی دهۆک ئازادکران

هەولێر، هەرێمی کوردستان- یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند دوای ئەوەی کە کەیسی پێنج لە دەستگیرکراوانی شاری دهۆک توڕە بوونی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە لەلایەن دەزگای چاودێرانی ڕاگەیاندن و دەستەی مافی مرۆڤ و دیپلۆماتکارەکانەوە، بڕیاردرا کە ڕۆژی پێنج شەممە ئازاد بکرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ناڕەزایی زۆربۆتەوە بەهۆی دادگاییکردنی ئەو دەیان هاوڵاتیەی کە لە ساڵی […]

Read More

هەڵبژاردنەکانی عێراق 2021: ئەرکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکان بڵاو دەکاتەوە

هەولێر- دوابەدوای چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا بە زووی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە باس لە هەڵسەنگاندنی گشتیی خۆی بۆ پرۆسەکە دەکات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتی ئەوروپا و دۆمینێک ڕویز دێڤسا، نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامە سەرەتاییەکانی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقیان خستەڕوو. ڕاپۆرتەکە لە کاتێکدا […]

Read More

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتۆتە 41٪

بەغدا، 10ی تشرینی یەکەم – بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە ڕێژەی بەشداری کردن لە 41٪ بوو. ئەم ڕێژەیەش نیشانەی کەمبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سەرکردە سیاسییەکان، هەرچەندە بەشداری کردن زۆر کەم نەبوو وەک ئەوەی بەرپرسانی لە پێش هەڵبژاردن دا ترسیان لێی هەبوو. بەرپرسە عێڕاقی و دیپلۆماسییە نێو دەوڵەتیی و شیکەرەوە سیاسییەکان دەڵێن: […]

Read More

هێزە ئەمنییەکان وئاوارە ناوخۆییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا زووتر بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کرد

دەنگدانی پێشوەخت لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەستیپێکرد. دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، کە سەربازان و زیندانیان و ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق ڕۆژی هەینی بەرەو دەنگدان بەڕێکەوتن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دا. هەڵبژاردنەکان لە عێڕاق ساڵێک زووتر بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە پێی پەیمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە سەرەتادا بڕیار وا بوو […]

Read More

کۆڕبەندی ئاوی نێودەوڵەتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی قەیرانی ئاویی بەڕێوەچوو

​​بەڕێوەبردنی خۆجێی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 27-28ی ئەیلولی 2021 دا لە حەسەکەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێکی ئاوی ئەنجامدا  بۆ باسکردنی قەیرانی ئاویی لە ناوچەکەدا، وە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک شاندی بیانی و ئەکادیمی و سیاسەتمەداران و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنفرانسەکەدا.  هەروەها ڕزگارکەرانی دیجلەش لە و کۆنفرانسەدا بەشداربوو ن. باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئێستادا […]

Read More

عێراق لە نێو زنجیرە قەیرانەکاندا پەرلەمانی نوێ هەڵدەبژێرێت

عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان دەکات کە حکومەت بڕیاریدا پێشی بخات ئەویش لەدوای شەپۆلێکی ناڕەزایی جەماوەری گەورەوە هات، لە نێوان زنجیرەیەک ئاڵنگاریی دا کە دیارترینیان قەیرانی ئابووری وگەشەسەندنی چەکدارەکان و گەندەڵییە درێژخایەنەکان کە کۆنترۆڵی جومگەکانی دەوڵەت دەکەن. لە وڵاتێکدا کە دەیان ساڵە بەدەست شەڕ و توندوتیژییەوە دەناڵێنێت وڕێژەی بێکاری لە […]

Read More

دادگەی کوردستانی عێڕاق سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس ئومێد بارۆشکی بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە

نیۆرک 23ی ئەیلولی 2021 – لە وەڵامی حوکمێکی هەمان ڕۆژی دادگەی هەولێر بۆ درێژکردنەوەی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسی کوردی ئومێد بارۆشکی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان  CPJداوای لە دەسەڵاتداران کرد کە تۆمەتەکانی سەری لا ببەن و کۆتایی بە هەراسانکردنی پەیامنێران بهێنن. ئیگناسیۆ میگل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، وتی:”سزای ئەمڕۆی ڕۆژنامەنووسی […]

Read More

بێتاوانی پیاوێک لە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە زیندووی دۆزرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان تایبەت بە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمووزی ڕابردوو  کاتێک پیاوێک هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەکەی بە بنکەی پۆلیس ڕاگەیاند، بەڵام لەوێ خۆی بە دەستبەسەرکراوی دۆزییەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. کەناڵێکی عێراقی مانگێک لەمەوبەر ڤیدیۆی دانپێدانانی مێردەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام بەم دواییە چالاکوانان بۆیان دەرکەوت کە ژنەکە هێشتا زیندووە و پۆلیس لە شوێنی […]

Read More

کەم بوونەوەی ڕووبارەکان، عێراق تینوی هاوکارییە هەرێمییەکان دەکات

هەڵەبجە، عێڕاق – نەبیل موسا لە کاتی ئاماژەکردنی بۆ ڕووبارێکی ووشک بوو لە باکوری عێڕاق دا دەڵێت: “لەم جێگایەی کە تیایدا وەستاوین، دەبوو ڕووبارێک هەبوایە”. زۆربەی چالاکوانانی بواری ژینگە هۆکاری دابەزینی ئاوی ڕووباری سیروان دەگەڕێننەوە بۆ ئێران کە کۆنتڕۆڵی هەموو ئاوی ڕووبارەکەی کردووە لەسەر سنور. لەگەڵ کەمی بارانبارین لەمساڵدا، زۆر بە توندی عێراق بە دەست […]

Read More