Blog

بزووتنەوەکانی گەنجان و دوایین هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە گۆڕەپانی ناسریەوە بۆ پەرلەمانی عێراق

ئێمە لە یادی شەهیدانی ڕاپەڕینەکانی ئۆکتۆبەری 2019 دا دەچینە ناوچەی سەوز وبە پردی جمهوریدا دەپەڕینەوە” ئەم قسانە لە لایەن بزووتنەوەی نوێی عێراقی ئیمتدادەوە دەوترا لە کاتی ئاهەنگ گێڕانیاندا بە بۆنەی بەدەست هێنانی 9 کورسیی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا. هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم بە قۆناغێکی نوێ لە سیاسەتی وڵاتدا دادەنرێت، کە لە ساڵی 2003ەوە بزووتنەوە سیاسیە نوێیەکان دەرکەوتن […]

Read More

لەلێدوانێکدا بۆ COP26: سەرۆک بەرهەم ساڵح: بوژانەوەی میزۆپۆتامیا چوارچێوەیەکی ستراتیژیە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش وهەوا لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا

عێراق بە سەردەمێکی نوێی ژینگەیی بۆ مامەڵەکردنی جدی لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا تێدەپەڕێت، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە وتاری خۆیی پێشکەش کرد لە 26هەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP). سەرۆک کۆمار گوتی عێڕاق پڕۆژەی ” بوژانەوەی میزۆپۆتامیا” ی گرتۆتەبەر کە هەنگاوێکی گرنگە […]

Read More

مانەوەی کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوری پۆڵەندا و بێلاڕوس ئازارەکانیان چڕتر دەکاتەوە

لە ڕێکەوتی 8 ی تشرینی دووەم هەورێکی باراناوی ئاسمانی سنووری بیلاروس و پۆڵەندای گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی کە سەدان کۆچبەر لە دارستانێکدا کۆبوونەوە کە چەند هەنگاوێک لە سەر سنورەوە دوورە، لەنێویاندا چەندین گەنجی کوردی کە لەبەر نا ئومێدی هەرێمی کوردستانییان بەجێ هێشتووە. زۆربەی نەوەکانی کوردان لە سیناریۆی کۆچکردنی هاوشێوەدا ژیاون، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەمجارەیان […]

Read More

ڕاپۆرتی نوێی رزگارکەرانی دیجلە سەبارەت بە پشکنینی زیانەکانی بە هەڵمبوون لە کۆگایی بەنداوەکانی عێڕاق دا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا عێڕاق زیاتر ڕووبەڕووی قەیرانی ئاویی دەبێتەوە، ووشکە ساڵی ڕوو لە زیاد بوونە لە دوای سنوردارکردنی ئەو ئاوەی لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە دێتە ناو خاکی عێڕاقەوە، سەرچاوە ئاوییەکان لە عێڕاق دا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات لە کاتێکدا پێداویستی هاوڵاتیان ڕوو لە زیادبوونە. لە بەرامبەر ئەمەشدا عێڕاق بەردەوامە لە دروستکردنی بەنداوەکان لە سەرانسەری ووڵاتدا، […]

Read More

میلیشیاکان دوای دۆڕاندنیان لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا خۆپیشاندان دەکەن

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی عێراق وەک شۆکێک بۆ لایەنە سیاسییەکانی سەر بە حەشدی شەعبی هات، چونکە زیاتر لە نیوەی کورسییەکانی خۆیان لە پەرلەمان لەدەستدا. بەغدا — لایەنگرانی ئەو لایەنە سیاسیانەی پەیوەستن بە میلیشیاکان کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا زەبرێکی گەورەیان بەرکەوت و دۆڕاندیان، ماوەی حەوت ڕۆژە لە نزیک ناوچەی سەوزی نێودەوڵەتی کە زۆربەی باڵەخانە […]

Read More

پارێزەر: پێنج لە دەستگیرکراوانی دهۆک ئازادکران

هەولێر، هەرێمی کوردستان- یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند دوای ئەوەی کە کەیسی پێنج لە دەستگیرکراوانی شاری دهۆک توڕە بوونی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە لەلایەن دەزگای چاودێرانی ڕاگەیاندن و دەستەی مافی مرۆڤ و دیپلۆماتکارەکانەوە، بڕیاردرا کە ڕۆژی پێنج شەممە ئازاد بکرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ناڕەزایی زۆربۆتەوە بەهۆی دادگاییکردنی ئەو دەیان هاوڵاتیەی کە لە ساڵی […]

Read More

ڕاستییەکانی ئەو کۆچکردنەی بەهۆی گۆڕانی ڕەوشی کەش و هەواوە ڕوودەدەن لە شارەکانی باشووری عێراق دا

بەسڕە-تێکچوون و نالەباربوونی ژینگە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر بەخراپی کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق دا داڕماندووە. خراپبوونی ئاو لە ڕووی بڕ و کوالێتیەوە وایکردووە ئەم کەرتە نەتوانێت بەپێی پێویست و بەشێوەیەکی جێگیر و بەردەوام پاڵپشتی کاروکاسبی بژێوی ژیان پەیداکردن بکات، بەتایبەتی لە ناوچە لادێییەکان دا کە شوێنی سەرەکی هێزی کاری خاوەنکاران بووە. ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ […]

Read More

هەڵبژاردنەکانی عێراق 2021: ئەرکی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکان بڵاو دەکاتەوە

هەولێر- دوابەدوای چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا بە زووی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە باس لە هەڵسەنگاندنی گشتیی خۆی بۆ پرۆسەکە دەکات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرپەرشتیاری گشتی یەکێتی ئەوروپا و دۆمینێک ڕویز دێڤسا، نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامە سەرەتاییەکانی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقیان خستەڕوو. ڕاپۆرتەکە لە کاتێکدا […]

Read More

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتۆتە 41٪

بەغدا، 10ی تشرینی یەکەم – بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە ڕێژەی بەشداری کردن لە 41٪ بوو. ئەم ڕێژەیەش نیشانەی کەمبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سەرکردە سیاسییەکان، هەرچەندە بەشداری کردن زۆر کەم نەبوو وەک ئەوەی بەرپرسانی لە پێش هەڵبژاردن دا ترسیان لێی هەبوو. بەرپرسە عێڕاقی و دیپلۆماسییە نێو دەوڵەتیی و شیکەرەوە سیاسییەکان دەڵێن: […]

Read More

هێزە ئەمنییەکان وئاوارە ناوخۆییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا زووتر بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کرد

دەنگدانی پێشوەخت لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەستیپێکرد. دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، کە سەربازان و زیندانیان و ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق ڕۆژی هەینی بەرەو دەنگدان بەڕێکەوتن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دا. هەڵبژاردنەکان لە عێڕاق ساڵێک زووتر بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە پێی پەیمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە سەرەتادا بڕیار وا بوو […]

Read More