کۆڕبەندی ئاوی نێودەوڵەتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی قەیرانی ئاویی بەڕێوەچوو

​​بەڕێوەبردنی خۆجێی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 27-28ی ئەیلولی 2021 دا لە حەسەکەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێکی ئاوی ئەنجامدا  بۆ باسکردنی قەیرانی ئاویی لە ناوچەکەدا، وە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک شاندی بیانی و ئەکادیمی و سیاسەتمەداران و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنفرانسەکەدا.  هەروەها ڕزگارکەرانی دیجلەش لە و کۆنفرانسەدا بەشداربوو ن.

باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئێستادا بەدەست “قەیرانی ئاوی سیانییەوە” دەناڵێنێت، کەمی باران بارین لەگەڵ ووشکە ساڵی و کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕوباری فوراتدا و داخستنی وێستگەی ئاوی ئەلووک بۆ ماوەیەکی دورودرێژ ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی قەیرانەکە زیاتر کار بکاتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە، سەرەڕای کاریگەری لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی و کەم توانای دەستەبەرکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان دا. کاریگەری قەیرانەکە لەسەر هەرموو سێکتەرەکانە وەک لەسەر کەمبوونەوەی ئاو، گەیشتنی ئاو، کوالێتی ئاو، مەترسییە تەندروستییەکان و بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک و بژێوی ژیان و چەندین هۆکاری دیکە.

دوو ڕووباری هەرە گرنگی ناوچەکە ئەوانیش- دیجلە و فورات – کە لە تورکیاوە هەڵدەقوڵێن، کە دەتوانن ئەو بڕە ئاوە ڕێک بخەن کە بۆ دوو دراوسێی خوارووی خۆیان دەچێت کە ئەوانیش هەریەک لە عێراق و سوریایە لە ڕێگەی بەنداوەکانییەوە وەریدەگرن هەروەها ژمارەیەک ڕووباری بچووکتر کە لە فوراتەوە بەرەو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڕۆن، وەک ڕووباری خابوور کاریگەریان لەسەر بینای بەنداوەکان دەبێت. لە ساڵی 2015ەوە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی کەمبوونەوەی لێشاوی ئاوی لە فوراتەوە دەناڵێنێت، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ماوەیەکی زۆرە تورکیا تۆمەتباردەکەن بە دەستبەسەراگرتنی پێداویستیەکانی ئاو بۆ سزادانیان، ئەنقەرە دەسەڵاتی خۆجێی سوریا وەک درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەبینێت، وەک بزووتنەوەیەک کە بەدوای خۆبەڕێوەبەریی زیاتری کوردیدا دەگەڕێت.

لە میانەی کۆڕەکەدا، بەشداربووان باس لە ڕەهەندە سیاسییەکانی قەیرانی ئاوییان کرد- بەتایبەتی ڕۆڵی تورکیا وەک دراوسێی سەرەوە، کاریگەری ئابووری، پیسبوونی ژینگە، گۆڕانی کەش و هەوا، ئاسایشی ئاویی و گەشەسەندنی بەردەوام لەسەر قەیرانی ئاویی. ئەندامانی ڕزگارکەرانی دیجلە دەرفەتیان پێدرا بۆ پێشکەش کردنی پریزێنتەیشنێک دەربارەی ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پاراستنی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی ئاویی. کە سوریا و عێراق واژۆی پەیماننامەی ساڵی 1997ی UN لەسەر خولەکانی ئاوکردووە  لەکاتێکدا تورکیا واژۆی نەکردووە .

لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، ڕاسپاردەکان لەلایەن بەشداربووانەوە خرایە ڕوو. ڕزگارکەرانی دیجلە پێشنیاری بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا کرد بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی جیهانی دا، و وەبەرهێنان لە تۆڕە نێودەوڵەتیەکان و داکۆکی کردن لەسەر ئاستی پلاتفۆرمی نێودەوڵەتی. بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو لەڕێگەی دیالۆگ و هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێکاندا، لیژنەی کۆڕەکە ڕاپۆرتێکی گشتگیریی پێشکەش بە لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەک UN, EU و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن. داوا لە تورکیا دەکرێت کە ناردنی ئاو بۆ ناو سوریا ئازاد بکات کە ئەمە دەبێتە مایەی زیادکردنی پشتیوانی مرۆیی و گەشەپێدانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو دۆخە ترسێنەرەی ژیانیان کە تیایدان لە ئەنجامی قەیرانی ئاویی دا.