عێراق لە نێو زنجیرە قەیرانەکاندا پەرلەمانی نوێ هەڵدەبژێرێت

عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان دەکات کە حکومەت بڕیاریدا پێشی بخات ئەویش لەدوای شەپۆلێکی ناڕەزایی جەماوەری گەورەوە هات، لە نێوان زنجیرەیەک ئاڵنگاریی دا کە دیارترینیان قەیرانی ئابووری وگەشەسەندنی چەکدارەکان و گەندەڵییە درێژخایەنەکان کە کۆنترۆڵی جومگەکانی دەوڵەت دەکەن.

لە وڵاتێکدا کە دەیان ساڵە بەدەست شەڕ و توندوتیژییەوە دەناڵێنێت وڕێژەی بێکاری لە ناو گەنجاندا ڕێژەی لە 40٪ تێپەڕاندووە و ڕێژەی هەژاریش زۆر زیادی کردووە لە دوای پەتای کۆڤید-19ەوە سەرەڕای بوونی سامانی نەوتی لە عێڕاقدا، بەڵام هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ 25 ملیۆن دەنگدەری عێڕاقی هیچ پەرۆشییەکی تێدا بەدی ناکرێت، لە کاتێکدا چاودێران پێشبینی دابەزینی ڕێژەی بەشداری کردن دەکەن.

بڕیاروابوو لە ساڵی 2022دا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام پێشخستنی هەڵبژاردن یەکێک بوو لە بەڵێنە دیارەکانی حکومەتەکەی مستەفا ئەلکادەمی، کە دوای خۆپیشاندانەکانی پاییزی 2019 کاتێک دەیان هەزارعێراقی ڕژانە سەر شەقامەکان وداوای هەڵوەشانەوەی حکومەتییان دەکرد.

سەرەڕای ئەو بەڵێنە زۆرانەی کە بە خۆپیشاندەران درابوو، بەڵام هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

ڕینەد مەنسور، توێژەر لە تشاته هاوس، وتی:”سیستەمی سیاسی لە ڕووی ئابووری و ئایدیۆلۆژییەوە بەنزیکەیی مایەپووچ بووە”.
دەشڵێت:”ئەم سیستەمە توانای دابینکردنی کار و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی نییە و ناتوانێت قەناعەت بە عێراقییەکان بکات کە ئەوە چاکسازییە و لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییدایە”.

عێراق وەک دووەم گەورەترین هەناردەکەری نەوت لە جیهان دا دادەنرێت کە بۆ دەستەبەرکردنی داهاتەکانی بەڕێژەی 90٪ پشت بە سەرمایەی نەوت دەبەستێت. سەرەڕای ئەو سامانەی بەڵام سێیەکی دانیشتوانەکەی کە ڕێژەیان لە 40 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت هەژارن، بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانەکە بەرەو خراپتر دەڕوات لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆڤید19ەوە.

هەروەها، ئیحسان ئەلشەمەری، بەرپرسی ناوەندی بیرکردنەوەی سیاسی عێراقی، وتی:”لە کاتێکدا کە عێراقییەکان بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆن، هەتا ئێستاش وڵات نوقمی گەندەڵییە لە سەرجەم دامەزراوەکانە کە بەشدارن بە لاوازکردنی ڕۆڵی متمانەکردن بە دەوڵەت”.

لە سەروو یاساکەوە

گەورەترین ئاڵنگاری دوای هەڵبژاردن ناوهێنانی سەرۆک وەزیرانە لەپڕۆسەکەدا کە گفتوگۆی ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە و ئەستەمە دیاری بکرێت کە کاندیدە شاراوەکان بۆ ئەو پۆستە کێن. لە غیابی زۆرینەیەکی دیار لە پەرلەماندا، پێویستە لەسەر کوتلە سیاسییە جۆراوجۆرەکان کە ڕێکەوتن لە نێوانیاندا هەبێت.

بۆ نموونە هەڵبژاردنی مستەفا کازمی دوای پێنج مانگ لە بۆشایی و دوو هەوڵی بێ ئەنجام بۆ کاندیدکردنی سەرۆکی حکومەت هەڵبژێردرا.
لە نێو ئەم چوارچێوە بێئومێدییە گشتیەدا، چەند حزب و چالاکوانێک کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 بوون، بایکۆتی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند، بەتایبەتی بەهۆی تیرۆرکردنی ژمارەیەک چالاکوانان و هەبوونی چەکەوە.

ئەو جموجوڵانە، فراکسیۆنە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان بە سەرکوتکردنی ڕاپەڕین تۆمەتبار کرد کە نزیکەی 600 کوژراو و30 هەزار برینداری لێکەوتەوە، هاوکات کەسایەتییە دیارەکانی ناو بزووتنەوە ناڕەزاییەکان تیرۆرکران وبەشێکی زۆریان هەوڵی تیرۆرکردن یان ڕفاندنیان دراوە. نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکوانان ڕۆڵی “گروپە چەکدارەکان” یان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئیدانە کرد.

ئەلشەمەری ڕوونی کردەوە کە “چەک ئاڵنگارییەکی گەورەیە”، ئەو کەسانەی کە هەڵگری چەکن خۆیان “لە سەروو یاسا” وە دادەنێن و ئەوەشی وت “ئەو لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن لەڕێی “لایەنە سیاسییەکانەوە” بۆ لایەنەکانی دیکە.

زۆرینەی کوتلە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکاندا لە نزیکەوە پەیوەندیدارن بە فراکسیۆنە چەکدارەکانەوە، جا ڕەوتی سەدر بێت بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدری ئاینی شیعە کە سەرۆکی فراکسیۆنێکی چەکداری بوو، یان فراکسیۆنە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی کە کاندیدەکانیان بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ بەشداربوون.

شیکەرەوەی سیاسی فازل ئەبو رەغیف هۆشداری دەدات لە “مەترسییەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان” بەتایبەتی کە هەندێک لە قەوارە سیاسییەکان لەم ماوەیەی دواییدا ڕێژەیان زیادی کردووە، ئاماژە بە قسەکانی هەندێک لایەن دەکەن کە خۆیان لە پێشەنگدا دەبینن.
وتیشی:”ئەنجامەکان ڕەنگە سەرسوڕهێنەربن، وە ئەمەش لەگەڵ خواستی هەندێک لایەندا ناگونجێت و”ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرەو دژایەتی و تا ڕادەی ناکۆکی بڕوات”.

زیادبوونی توندوتیژی

جگە لە فاکتەرە ناوخۆییەکان، گرژیی ناوخۆیی هەیە کە هەڕەشە دەکاتە سەر لە نوێ بەرەو توندوتیژی بردنەوەی عێڕاق، لەحاڵەتی بوونی هەر گرژییەک لەنێوان هاوپەیمانەکانی ئێران وئەمریکادا، هەروەک لەدوای تیرۆرکردنی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی وفەرماندەی هێزی قودس قاسم سولەیمانی لە سەرەتای ساڵی 2020 لە بەغدا لە لایەن هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکییەوە.

واشنتۆن ڕایگەیاند کە “ئەرکی شەڕکردن” ی سەربازەکانی کە لە عێراق جێگیر بوون وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی جیهادییەکان کە تا کۆتایی ساڵ تەواو دەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک ڕانەگەیەنراوە بۆ کشانەوەی سەرجەم سەربازەکان کە ژمارەیان نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکییە کە وابڕیارە ڕۆڵیان بگوازێتەوە بۆ مەشق کردن بە سەربازە عێڕاقییەکان وئاڵ و گۆرکردنی زانیاریی لە نێوان هەردوولا.

کشانەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق داواکاری سەرەکی ئەو فراکسیۆنانەیە کە پەیوەندیدارن بە ئێرانەوە، لە نێوانیاندا بەردەوام بوون لە ئامانجی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق بەهێرشی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئەلشەمەری ووتی: “لێرەدا هەڵکشان هەیە لە لایەنە چەکدارەکانەوە ئەگەر نەگەن بە ڕووبەری پێویست لە دەسەڵاتی جێبەجێکردندا”.

لەگەڵ ئەوەشدا، دیارترین گەڕانەوەی هەڕەشەی جیهادییە سەر لە نوێ بۆ مەیدان، دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا. لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا داعش دووبارە دەرکەوتەوە و بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە شاری سەدر ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە 30 کەس کوژران.

ڕاپۆرتێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UN لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە، دەڵێت ڕەنگە ڕووبەڕووی “بەرزبوونەوەی توندوتیژی” ببینەوە، و ئاماژەشی بەوەدا کە “هێرشە بچووکەکان بۆ سەر کارمەندانی ئاسایش” ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ “هێرشی ئاڵۆزتر”.