دادگەی کوردستانی عێڕاق سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس ئومێد بارۆشکی بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە

نیۆرک 23ی ئەیلولی 2021 – لە وەڵامی حوکمێکی هەمان ڕۆژی دادگەی هەولێر بۆ درێژکردنەوەی زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسی کوردی ئومێد بارۆشکی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان  CPJداوای لە دەسەڵاتداران کرد کە تۆمەتەکانی سەری لا ببەن و کۆتایی بە هەراسانکردنی پەیامنێران بهێنن.

ئیگناسیۆ میگل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، وتی:”سزای ئەمڕۆی ڕۆژنامەنووسی فریلانس ئومێد بارۆشکی بۆ ساڵێکی زیاتر لە زیندان دەریدەخات کە دەسەڵاتدارانی کورد لە باکوری عێراق ئەرکیان تێکشکاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بێدەنگکردنی هەر دەنگێکە کە ڕەخنە لە هێڵی حکومەت دەگرێت، وە دەبێت دەسەڵات دەستبەجێ بارۆشکی ئازاد بکات و تۆمەتەکانی سەر ئەو فڕێ بدات و دەست لە هەراسانکردنی ڕاگەیاندنکاران بێنێت”.

دەسەڵاتداران سەرەتا لە مانگی ئابی ساڵی 2020دا بارۆشکیان دەستگیرکرد و دوای ماوەیەکی کورت ئازادکران و دواتر لە مانگی ئەیلولی هەمان ساڵدا دووبارە دەستگیرکرایەوە و لە 22ی حوزەیرانی 2021 سزا درا بە زیندانی کردن بۆ ماوەی ١ ساڵ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا کە ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە.

ئەمڕۆ دادگەی هەولێر بەرۆشکی تۆمەتبارکرد لەسەر دوو تۆمەتی دیکە ئەوانیش ناوزڕاندنی حکومەتی هەرێم و پۆلیسی دهۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا، کە حکومەکەی بۆ هەر تۆمەتێکیان شەش مانگە، بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵی و ئەیهان سەعیدکە نوێنەری کۆمەڵەی ئازادی ڕۆژنامەوانی ناوخۆیی سەنتەری میترۆیە بۆ داکۆکی کردن  لە مافەکانی ڕۆژنامەنووسان لە دهۆک لە ڕێی لێدوانێکەوە بە نامە لەگەل CPJ ڕایگەیاند لە با بەتێکی دیکەدا دادگە بێ تاوانی باروشکی ڕاگەیاند سەبارەت بەو تۆمەتەی کە ئاراستەی کرابوو لەسەر ناوزڕاندنی یەکێک لە ئەندامانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرت و لێدوانی ئەیهان سەعید هێشتا ئومێد بەرۆشکی ڕووبەڕووی تۆمەتی دیکە دەکرێتەوە دژی دەوڵەت بەپێی مادەی 156ی یاسای سزادانی عێراقی و بڕیارە دادگەی داهاتووی لە 12ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت.

CPJ پەیوەنی بە دیندار زێباری ڕێکخەری داکۆکیی نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستانەوە کرد ، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتەوە.