بێتاوانی پیاوێک لە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە زیندووی دۆزرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان تایبەت بە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمووزی ڕابردوو  کاتێک پیاوێک هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەکەی بە بنکەی پۆلیس ڕاگەیاند، بەڵام لەوێ خۆی بە دەستبەسەرکراوی دۆزییەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

کەناڵێکی عێراقی مانگێک لەمەوبەر ڤیدیۆی دانپێدانانی مێردەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام بەم دواییە چالاکوانان بۆیان دەرکەوت کە ژنەکە هێشتا زیندووە و پۆلیس لە شوێنی ئەو ئاگادارکراوەتەوە.

 بەپێی ڤیدیۆکە، ئەو پیاوە ڕایگەیاندووە، کە هاوسەرەکەی بردووە بۆ سەردانی مەزارگەیەکی ئاینی و دوای گەڕانەوەیان لە نزیک ڕووبارێک وەستاون و هاوسەرەکەی خنکاندوویەتی و تەرمەکەی سوتاندووە و پاشان گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەو ژنە ڕای کردووە چونکە ناکۆکی لەنێوانیاندا دروست بووە.

بەپێی میدیای ناوخۆیی، ئەو پیاوە دانی بە تاوانێکدا ناوە کە هەرگیز نەیکردووە چونکە لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجە دراوە.

پۆلیس لە راگەیەندراوێکدا وتی:”دۆزینەوەی ئەو ژنە بە زیندوویی جێگای سەرسوڕمان بوو دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دانی بە کوشتنەکەی دا نا”.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەئێستادا لێکۆڵینەوە بۆ ئەوە بەڕێوەدەچێت کە بزانرێت ئەو پیاوە ئەشکەنجە دراوە یان نا، کە بووە هۆی ئەو دانپێدانانە ساختەیە.

کەیسەکە چەندین کاردانەوەی جیاوازی لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، کە لە نێویاندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری بابل دەکرێت.

ڕۆژنامەنوسی عێراقی عومەر جەنابی تویتی کردووە و دەڵێت ” ئەو پیاوە داماوە ناچارە دیمەنێک دروست بکات کە ڕازییان بکات و چیرۆکێکی کوشتنی تەواو بگێڕێت کە ڕووینەداوە! ئەوە چیە؟ وڵاتێکی بێ یاسا، زوڵم و زۆرداری و نادادپەروەری لە هەموو شوێنێک. پیاوێکی گەنج لە دایکبووی ساڵی 1993 ناچار بوو دان بە کوشتن و سوتاندنی هاوسەرەکەیدا بنێت، لە هەلومەرجێکدا کە تەنیا خودا دەزانێت و ژنەکەی نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە، کە لەوانە بوو شانۆگەری ئەفسەرانی پۆلیس کەشف نەبێت کە چی بەرامبەر خەڵک دەکەن؟”

نەجم قەساب توێژەر و شیکەرەوەی عێراق تویتی کردووە و دەڵێت: چەند هاوڵاتی لە سێدارە دەدرێن و زیندانی دەکرێن لە کاتێکدا کە بێتاوانن ئەو کەسەی پێش تۆ ژنەکەی نەکوژێت و نەسوتێنێت، بەڵام لە ئەشکەنجەدانەوە دانی پێدا ناوە و پاشان ژنەکەی دەرکەوت.