کەم بوونەوەی ڕووبارەکان، عێراق تینوی هاوکارییە هەرێمییەکان دەکات

هەڵەبجە، عێڕاق – نەبیل موسا لە کاتی ئاماژەکردنی بۆ ڕووبارێکی ووشک بوو لە باکوری عێڕاق دا دەڵێت: “لەم جێگایەی کە تیایدا وەستاوین، دەبوو ڕووبارێک هەبوایە”.

زۆربەی چالاکوانانی بواری ژینگە هۆکاری دابەزینی ئاوی ڕووباری سیروان دەگەڕێننەوە بۆ ئێران کە کۆنتڕۆڵی هەموو ئاوی ڕووبارەکەی کردووە لەسەر سنور.

لەگەڵ کەمی بارانبارین لەمساڵدا، زۆر بە توندی عێراق بە دەست کەم ئاویەوە دەناڵێنێت، وە ئەو بەرپرسانەی هەوڵ دەدەن ڕووبارەکانی وەک ڕووباری سیروان سەر لە نوێ زیندوو بکەنەوە دەڵێن ڕێژەی هاتنە ناوەوەی ئاوی ڕووبارەکان لە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێران زۆر کەمی کردووە، کە ئەمەش کێشەی ناوخۆیی زۆری دروست کردووە وەک دزەکردنی ئاو، وە ڕاکێشانی ئاو بە ڕێگەی نایاسایی.

ئێران و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویی ناوخۆی وڵاتەکەیان بەنداوی گەورە دروست دەکەن، بەڵام پێشکەش کردنی هاوکارییە هەرێمییەکان سەبارەت بەو پرسە بەشێوەیەکی ناڕێکە.

بەرپرسانی عێراقی دەڵێن: بەنداوی داریان لە سنووری ئێران بەشێکی ئاوی ڕووباری سیروان لە ڕێی تونێلێکی 48 کیلۆمەتری (29 میلی) دەگوازێتەوە بۆ خاکی ئێران.

لەپەیوەندییەک لەگەڵ ڕۆیتەرز دا، بەرپرسانی ئێرانی ڕەتیان کردەوە لێدوان لەسەر ئەو دەنگۆیانە بدەن   سەبارەت بە بەنداوی داریان، دەڵێن کە بەنداوەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتای دروست کردنیدایە.

گوندنشینانی ناوخۆی عێراق دەڵێن: ماوەی دوو ساڵە هەستیان بە کاریگەری کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەو ئاوەوە کردووە کە لە ئێرانەوە دێت، وە گلەیی ئەوە دەکەن کە ئەوە وەک سزایەک وابووە بۆ ئەوان بە تایبەتی لەم ساڵانەی دوایی دا کە ووشکە ساڵی زیادی کردووە.

ئەحمەد مەحمود کە ڕاوەماسی دەکات لە گوندێکی نزیک ئیمام زامن لە لێدوانێکی دا بۆ ڕۆیتەرز دەڵێت: “ماوەی دوو ساڵ دەبێت کە لە ڕاوەماسی وەستاوم”. لەگەڵ ووشک بوونەوەی ڕووبارەکەدا ٧٠ خێزان گوندەکەیان بە جێ هێشت وە قوتابخانەی سەرەتایی گوندەکەش داخراوە.

وتیشی: “ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئێمەش دەبێت گوندەکە جێ بهێڵین”.

لەگەڵ شەپۆلێکی گەرمادا کە ناوچەکەی گرتەوە و ووشکە ساڵی لێکەوتەوە لە لە مانگی تەموزدا، عێراق ڕایگەیاند کە بارودۆخی پارێزگای دیالە بەرەو خراپتر دەچێت ئەگەر ڕێکنەکەوین لەگەڵ ئێراندا، کە سەرچاوەی نزیکەی لە 18٪ی ڕووباری دیجلە لە عێراق دا لە ئێرانەوە دێتە ناو خاکی عێڕاقەوە.

لە هەوڵداندا بۆ تێپەڕاندنی کێشەکە، بەغدا ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی بۆ هاوینی ئەمساڵ لە دیالە دیاریکرد لە بە ڕێژەی لە 30٪ ی ساڵی ڕابردوو، وەهەڵکەندنی کۆمەڵێک بیر بۆ یارمەتیدانی ئەو جوتیارانەی کە بە دەست کێشەی کەم ئاوییەوە دەناڵێنن.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە ئێران ناڕازییە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ عێراق دەربارەی قەیرانی ئاو، ئاماژەی بەوەکرد کە وشکەساڵی لە ئێران “بووە هۆکاری بڕینی کارەبا و ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە”. هەروەها ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە دوابەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێرانی، دیاری کردنی کاتێک بۆ کۆبوونەوەکان کاتی زیاتری پێویستە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی وت: “لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە بە هۆی قەیرانی ئاوەوەو پێشەنگی دەدەین بە پێویستیە ناوخۆییەکان پاشان ووڵاتانی دراوسێمان.”

ماوەی نزیکەی دوو دەیەیە قەیرانی ئاوی عێراقی گرتۆتەوە. بەهۆی کۆنی ژێرخانەکان و سیاسەتە ماوە کورتەکانی بەغدا لە بەرامبەر گۆڕانی کەش و هەوا و دابەزینی لێشاوی ئاوی لە ئێران و تورکیاوە کە سەرچاوەی نزیکەی 70٪ ئاوی ڕووباری دیجلە و فوراتن لە عێڕاقدا.

عەون دیاب، وتەبێژی وەزارەتی ئاوی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانەوە ئاو لە ئێران و تورکیاوە بە نیوەی کەمی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەی تێدا نییە بۆ ئەوەی هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.

بەرپرسانی عێراقی دەڵێن، دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی ڕێژەی ئەو ئاوەی کە لە تورکیاوە بەرەو عێراق دێت قورسە، لە بەرامبەردا هیچ لێدوانێکیش لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئێران نەکراوە کە لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا  گرێبەستی دروستکردنی نزیکەی 600 بەنداوی لە سەرانسەری ئێراندا کراوە.

هەروەها نەبیل موسا وتیشی: “ئێران جاروبار ئاوی بۆ عێراق بەرداوەتەوە، بەڵام ئێمە لە پێش وەختدا نازانین کەی و چەنێک دەبێت”.

لە حوزەیرانی ڕابردوودا بەرپرسانی ئاوی عێراقی لە هەوڵێکی بێ ئەنجامدا ویستیان کۆبوونەوەیەک ساز بکەن لەگەڵ تاران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەمبوونەوە و قەیرانی ئاو، وە دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی ستراتیژی بەڕێوەبردنی ئاو لە ئێران دا.

عەون دیاب لە لێدوانێکی دابۆ رۆیتەرز ووتی:”ئێمە زانیاریەکانمان لە ڕێگەی بەکارهێنانی مانگە دەستکردەکانەوە دەست دەکەوێت، لەسەر بارودۆخی بەنداوەکان و قەبارەی یەدەگەکان چ لە تورکیا یان لە ئێران بێت، بەڵام ئێمە حەزدەکەین لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکانەوە زانیارییەکانمان دەست بکەوێت”.

لەکۆبونەوەی لوتکە لە بەغدا لە 28ی ئابدا، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئێرانیشەوە گفتوگۆیان لەسەر هاوکارییە هەرێمییەکان کرد، بەڵام پرسی سیاسەتی ئاوی نەچووە بەرنامەی جێ بە جێ کردنی کارەوە.

دیبلۆماتکارێکی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت چونکە ڕێگە پێنەدراوە کە لێدوان بۆ میدیاکان بدات ووتی:” دوورکەوتووینەتەوە لەباس کردن و مشتومڕکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەت وەک قەیرانی ئاو، کە دەبێتە هۆی دروست بوونی ناکۆکی لە نێوان لایەنەکاندا”.