ئاوارە بووەکانی ڕاپەڕینی تشرین کە لە ئێستادا لە هەولێر دەژین: کەسانێک ئێمەیان بە حزبە دەسەڵاتدارەکان فرۆشت

لە 1ی تشرینی یەکەمی 2019 ەوە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، گەنجانی عێراق هاتنە سەر شەقام و داوایان لە حکومەت کرد خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان دەستەبەربکات، سەرەتا لە مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا دەستییان پێکرد، زۆر بە زوی ڕاپەڕین لە زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بڵاوبۆوە بە پشتیوانی زۆربەی عێراقییەکان، بۆ ئەوەی بزووتنەوەی تشرین بگۆڕێت وەک ڕاپەڕینێک کە بە دەیان هەزارعێراقی ئامادەی خۆپیشاندانی مەیدانی تەحریربوون، و لەگەڵ بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتی و پشتگیری جەماوەری بەرفراواندا ، ” خۆپیشاندەرانی تشرین” داوایی گۆڕانی بنەڕەتی سیستەمی حوکمڕانییان دەکرد لە عێڕاق دا.

گەنجانی تشرین لە بەغدا یان پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق، لە گەشت و گەڕان نەبوون، تاکە پشتیوانیان عێڕاقییەکان بوو،کە ئەو ڕاپەڕینە زیاد لە هەزار شەهید و ٢٥ هەزار برینداری لێکەوتەوە کە لە نێوانیاندا ٥ هەزاریان کەم ئەندام بوون، لەسەر دەستی دەزگا ئەمنیی و گروپە چەکدارەکان، کە بە (لایەنی سێهەم) ناو دەبرێن، بەڵام ئایا داواکاریی خۆپیشاندەران یان بەشێکی بەدی هاتووە؟ لەم ڕاپۆرتەدا چەند کەسێک لە تشرینییەکان وەڵامیان دایەوە بۆ ڕووداو.

سەفا جەمال، خەڵکی شاری بەغدایە، دوای چوار ڕۆژ لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بەشداری کرد، وە چادرێکی ( سۆمەریەت ) ی دانا کە دەڵێت:” ئەو چادرە وەک سەکۆو شوێنی کۆبونەوەمان وا بوو کە تێیدا گفتوگۆ و سیمیناری کورتمان پێشکەش دەکرد و بیروڕامان تیایدا دەگۆڕیەوە، وە خواردنمان ئامادە دەکرد بۆ هاوکارانمان کە بەشداری ڕاپەڕین بوون وە وەک کۆگایەک بوو بۆ خۆراک و کەرەستە پزیشکییەکان، لەبەر ئەوەی من دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکان بووم زۆرجار وێنەم دەکێشا وە ڕۆژانەی ڕاپەڕینەکەم دەنوسییەوە”.

هەروەها سەفا وتیشی:”سەرەڕای کەمی تەمەنیشم بەهۆی نزیکی ماڵەکەمان لە کەرادە لە ناوەندی بەغدا، بەردەوام بووم لە بەشداری کردنم تا کۆتای ڕاپەڕین و تێکدانی خێمەکانیش، وە ڕۆژانە لە بەیانی زووەوە تا درەنگانی شەو لەوێ بووم” گوتیشی ” خێزانەکەم ئاگاداری ئەمە نەبوون وە کاتێک دایکم پێی زانی لەگەڵ براکەمدا ئەوانیش بەشدارییان کرد هەتا دواهەمین ڕۆژی ڕاپەڕینەکە، دەمان ویست  گۆڕانکاری گشتگیر دروست بکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان شکۆیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەدەست بهێننەوە، چونکە شەرمە پاسپۆرتی عێراقی وەک دووەم خراپترین پاسپۆرت بێت” .

سەفا، وتیشی:”ڕق و کینەی نێو خەڵکی عێراق لە ئەنجامی تایفەگەری ودواکەوتوییەوەیە کە لە دوای ساڵی 2003 وە لەنێوکۆمەڵگەدا بڵاوبۆوە، لە دەرئەنجامی قەیران و هەڵسوکەوتی لایەنە گەندەڵەکانەوە دەرکەوت، وە من پێم وایە عێراق نیشتیمانی شارستانیەت ودانا و داهێنەرانە کە شایەنی ژیانێکی باشترن”.

سەفا پەشیمان نییە لە بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکاندا وە دەڵێت: ” زۆر شتمان بە دەستهێناوە ئەگەر بەشێکیشی بێت لە داواکارییەکانمان، وە تا ئێستاش لەگەڵ هاوکارەکانمان کار دەکەین لە پێناو گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەم و خستنی حیزبە گەندەڵەکان وە گەڕانەوەی عێڕاق بۆ عێراقییەکان، لە سەر ئاستی کەسی ژمارەیەکی زۆر هاوڕێم دەستکەوت کە لە مەیدانی تەحریر ناسیمن، ئەوانەی کە هاوڕیی خوێن و قوربانین کەهەرگیزلە بیریان ناکەم، وە ئەگەرڕاپەڕین بگەڕێتەوە لەڕیزی پێشەوەی بەشداربووان دا دەبم”، وە هەروەها ستایشی پشتیوانی مادی ومەعنەوی عێراقییەکانی کرد.

سەفا، وتیشی:” هیوادارم بتوانم بگەڕێمەوە بۆ بەغدا، بۆ ماڵەکەمان، لە ئێستادا خۆم و دایکم بەرەو هەولێرڕۆیشتووین، کە هەست بە سەلامەتی و سەقامگیری دەکەین لە ترسی بەدواداچوونی میلیشیاکان چونکە ئێمە و دایکم و خۆم و براکەم لە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەردا چالاکیمان هەبوو”.

هیشام السامر، لە پارێزگای بەسرە، بەهەمان شێوە بەشداری لەناڕەزایەتییەکانی مەیدانی تەحریری بەغداکردووە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە، چاوی ڕاستی لەدەستدا، بەڵام گوتی : پەشیمان نیم لەبەشداریکردنم لەخۆپیشاندانەکاندا چونکە لەو کاتەدا وە تاوەکو ئێستاش لەسەر حەقین”، گوتیشی :”هەندێک لەعێراقییەکان تووشی نا ئومێدییەکی گەورە بوون، بەتایبەتی کاتێک هەندێک لە خۆپیشاندەرانی تشرین لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا تەبابوون بۆ بازرگانیکردن بەقوربانییەکانمان”.

وتیشی:”من بێ هیوابووم چونکە زۆرجار لەلایەن هەندێک لە هاوکارە نزیکەکانمان تۆمەتبار دەکراین بەوەی کە ئێمە دەمانەوێت بە پشتیوانی باڵیۆزخانەکانی ڕۆژئاوا حوکمی شیعە لە عێراق لەناو ببەین، وە بێ هیوام لەو فەرمانبەر و بازرگانانەی کە هێرشیان دەکردە سەرمان چونکە هاتوچۆمان لە مەیدانی تەحریر و خەلانی بڕی بوو وە کاریگەریمان کردبووە سەر بەرژەوەندییە ئابورییەکانیان، وە هەست بە بێ هیوای دەکەین بەرامبەر ئەوشێخە عەشایەرانەی کە دەستیان خستە دەستی حزبە گەندەڵەکان لە دژمان، و لەگەڵ ئەم هەموو قوربانیانە من ئەمڕۆ لە هەولێرم و ناتوانم سەردانی خێزانەکەم بکەم لە بەسرە چونکە لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوەهەڕەشەم لێ دەکرێت”.

ئەحمەد وەشاح، لە بەغدا، یەکێکە لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی تشرین، دەڵێت:”سەرەڕای بێ ئومێدبوونەکان، بەڵام ڕاپەڕینی تشرین هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ شکاندنی ئەو بەربەستەی کە ترسی لای عێراقییەکان دروست کردبوو”لەگەڵ ئەوەشدا ” تشرین بازدانێکی گەورە بوو بۆ شکاندنی بەربەستی ترس کە لای عێراقییەکان دروستبووبوو”.

وتیشی:”بەڵێ لێرەدا نائومێدی وبێ هیوای لەلایەن عێراقییەکانەوە هەیە، ئەمڕۆ لە بارودۆخێکی شەرمەزاریدان، زۆربەی گەنجەکانمان لە پارێزگاکانی دیکەدا دا ئاوارەبوون بە تایبەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، وە زۆربەی بریندارەکان پێویستیان بە چارەسەر هەیە لە ناوخۆو دەرەوەی عێڕاق، بێ ئومێدبوون هەیە بەرامبەرهەندێک لە میدیاکان، کە ڕاستییەکانییان شێواند و تۆمەتبارییان دەکردین”.

ناوبراو، سوربوو لەسەرئەوەی” بەردەوام دەبین بە قوربانییدانمان لە پێناو جێ بە جێ کردنی داواکارییەکانمان، لە ماوەیەکی نزیکدا پێکهێنانی سەرکردایەتییەک بۆ ڕێکخراوێکی گەورە و بەهێز رادەگەیەنین کە گەنجانی تشرین لەخۆ دەگرێت و حزبە سیاسییەکان و میلیشیای چەکداریش بە دوژمنانمان دەزانین”، وتیشی:”سەرکردەکانی لایەنە گەندەڵییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پشتگیری لە داواکانمان دەکەن و بازرگانی بە قوربانییەکانمان دەکەن لەگەڵ میلیشیاکانیان کە ئەوانە بوون تەقەیان لێکردین”.

عەلی حەبیب، لە واست، ووتی:” لەسەر ئاستی بەردەست هیچ شتێکی وامان بەدەست نەهێناوە، بە مانای ئەوەی بەدەست هێنانی سەرجەم داواکاریی عێڕاقییەکان بۆ گۆڕانە بنەڕەتییەکان کە ئەوانیش بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و چەکی بێ مۆڵەت، بەڵام توانیومانە بۆچوونی ڕای گشتی بگۆڕین”، ئاماژەی بەوەش کرد کە ” دابەشبوونەکانی ناو چادری تشرین و دەرکەوتنی فرە لایەنەکان، بۆ من نائومێدییەکی گەورە بوو ، ئاشکراشی کرد کە کۆبوونەوەی عێراقییەکان لە دەوری یەک سەرکردایەتی ، بابەتێکە زۆر ئەستەمە” ، ئاماژەی بەوەش کرد کە ” من لەسەر ئاستی شەخسیدا هەست بە پەشیمانی دەکەم لەو خوێنەی لە سەرانسەری عێراقدا ڕژاوە وئەو قوربانیدانە گەورەیەی کە بە گیانی گەنجەکانمان دا ” . بەڵام نەمانتوانی وەوە بەدەست بهێنین کە ڕاپەڕینمان بۆ کرد”.

وتیشی:”بەداخەوە گەلەکەمان نائومێد کرد بەهۆی هەست کردنیان بە ترس و فشاری لایەنە سیاسییەکان کە بازرگانییان بە کەیسەکانمانەوە دەکرد، بەڵام ئەوەی کە خۆڕاگریمان پێ دەدات ئەوەیە کە ئێمە لەسەر حەق دەرچووین. لە ئێستادا کار دەکەین بۆ ئامادەکاری گەورەترین خۆپیشاندان لە مانگی تشرینی داهاتوو کە دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاپەڕینە گەورەکەی تشرین دا.

مەها ناسر، خەڵکی شاری دیوانە، وتی: من تاکە ژن بووم کە خۆپیشاندانم کرد دژی لایەنە گەندەڵەکانی دیوانیە، ئەمەش بووە هۆی هەڕەشە لە خۆم و خێزانەکەم وە ڕووبەڕووی لێدان بوومەوە وەک زەنگێکی ئاگادارکردنەوە و فشارێک بۆ دەست بەردار بوونم لە چالاکییەکان و بە جێ هێشتنی دیوانیە، هەروەک من ئەمڕۆ دیوانیەم بەجێ هێشتووە لەگەڵ کوڕ و کچەکەم لە هەولێر دەژین دوای ئەوەی کارەکەم لە دەست دا لە ڕادیۆی”زەهرەی دیوانیە”، وە دەست بەرداری پۆستەکەم بووم لە ڕێکخراوی “ئەوان بۆ مافی مرۆڤ” لەسەر ئاستی پارێزگا، بە هۆکاری بەشداری کردنم لە خۆپیشانەکاندا و نوسین و پرۆگرامەکانم دژی گەندەڵی و داواکاری گۆڕینیان”.

مەها دەڵێت:” زۆر بێهیوام لەو عێراقیانەی کە وەک پێویست لەگەڵمان نەوەستاون وهەندێکیان بەداخەوە بەئازایەتییەوە خیانەتیان لێکردووین”.

عەلی خەیال، خەڵکی بەغدایە، لە ئێستادا زۆر بێ هیوابووە لە عێراقییەکان، و باسی ئەوەش دەکات،” کە قورسترین شت بۆ ئێمە ئەوە بوو کە هەندێک کەس خۆیان دەفرۆشت و ئامرازێک بوون بۆ کڕینی جبەخانە بۆ ئەوانی دیکە کە لە نێو ئێمەوە دزەیان کردووە و سەودا و بازرگانیان پێوە دەکردین، بەو بارودۆخە ئەستەمەی کە بەشداربوانی ڕاپەڕین تیایدا دەژیان، کە زۆر جار بە داخەوە هەستم بە پەشیمانی دەکرد”.

سەرەڕای هەموو ئەمانە عەلی خەیاڵ دووپاتی دەکاتەوە کە ” ئەو دەرئەنجامانەی کە گەنجانی تشرین بە دەستیان هێناون لە ویژدانی مێژوودا دەمێنێتەوە وە قوربانییەکانمان دەبێتە هۆی تۆقاندنی هەر حکوومەتێکی ئایندە وئەوکات ڕێز لە داخوازییەکانی گەلی عێراق دەگیرێت و بە هێڵی سووری دادەنێن کە ناتوانرێت تێی پەڕێنرێت هەر بۆیە ئێمە درێژە بە ڕاپەڕینەکەمان دەدەین تا ئەو کاتەی کە گۆڕانکاری گەورە بەدی دێت “.

هانی محەمەد، لە پارێزگای دیالە، شارەکەی بەجێهێشت و لە 26ی ئۆکتۆبەری 2019 دا بەشداری ڕاپەڕینی تشرینی کرد لە مەیدانی تەحریر، ووتی :”بە دڵنیاییەوە ڕووداوەکان گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە سیستمی حکومڕانی و جێبەجێکردن و داواکاری گەلەکەمانە” وە وتیشی:”لایەنە دژەکان و حیزبە گەندەڵەکان هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی بۆشایی متمانە لەنێوان ئێمە و سێکتەرەکانی گەلەکەمان دروست بکەن کە لە سەرەتادا بە بەهێزی پشتگیریان دەکردین، بەڵام بەداخەوە عێراقییەکان بە خێرایی هەستیان بە بێزاری کرد و بەردەوام نەبوون”.

وتیشی:”زیاتر لە 50 ساڵە گەلی عێراق بە کۆمەڵێک بارودۆخی جەنگی و حوکمی دیکتاتۆری و قەیرانی ئابووری و ئەمنیدا تێپەڕیووە و باوەڕیان بە گۆڕانکاری نییە بەڕێگەی ئاشتەوایی کە لە ڕاپەڕینەکەماندا پەیڕەومان دەکرد، هەندێک هاوڕێیان لە ڕابردوودا و تا ئێستاش لۆمەمان دەکەن لەبەرئەوەی ڕێکاری ئاشتیخوازانەمان پەیڕەو دەکرد و چەکمان بەرز نەکردۆتەوە دژی ئەوانەی کە ئێمەیان دەکوشت”. 

وتیشی:”پەشیمان نیم لە بەشداریکردن لە ڕاپەڕینە جەماوەرییە گەورەکەدا، کە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانم بۆ گۆڕانکاری”.