دووەمین ساڵیادی کۆنفرانسی ٢٠١٩ی ICSSI لە بەغدا

پرۆسەی پێداچوونەوەی ستراتیژی  ICSSI: گوێگرتن لە دەنگی هاوبەشەکانمان   

دوو ساڵ لەمەوپێش لە ٢٨ ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ دا ، دەستپێشخەری هاوبەندی کۆمەڵگەی مەدەنی عێڕاقی ICSSI  یەکەم کۆنفرانسی لە بەغدا و دەیەم کۆنفرانس لە مێژووی خۆیدا بەڕێوەبرد، ئەم بۆنەیە وزەیەک بوو بۆ نوێ کردنەوەی کارکردنی پێکەوەیمان ،وە لەو کاتەوە هەرگیز نەوەستاین، ئەمساڵ دەمانەوێت یادی ٢ ساڵەی کۆنفرانسەکە لەگەڵ هاوبەش و خوێنەرانمان بەش بکەین ئەویش بەپێشکەوتنی ئەو پرۆژەیەی کە چەند مانگێک پێش ئێستا دەستمان پێکرد : پرۆژەی پێداچووەنەوەی ستراتیجی ICSSI .

لە ساڵی ٢٠١٤ دا ICSSI پشتی  بە دوو بەڵگەنامەی بنەڕەتی بەست کە ئەوانیش: ئەرکی بەیاننامەکەو ڕێنماییە ناوخۆییەکان بوون ، بە درێژایی کاری ڕۆژانەمان گەشەمان بە نزیک بوونەوەو هەڵمەتی نوێ داوە ، بە چاوی خۆمان لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی عێراق، چوارچێوەی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقیمان لە گۆڕاندا بینی کە بەڕاستی کۆمەڵگای عێراقی گەشەدەکات ، پەرەدەسەنێت ، بەهێزتر دەبێت ،بوونی ناڕەزاییەکای ئۆکتۆبەر وبزوتنەوەی ژنان ، سەرەڕای بوونی ئەو بەرەنگارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی کە لە عێراق دا هەیە.

بۆ ئاگاداربوون و ڕوونکردنەوەی ئەم گەشەسەندنە نوێیانە تاوەکو بتوانرێت پشتیوانییەکی سیستەماتیکی زیاتر بۆ کۆمەڵگای مەدەنی عێراق دەستەبەر بکرێت ، بڕیارماندا پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە بنەڕەتییەکانمان دا بکەین.هەروەها، وا بیرمان کردەوە کە ئەم پێداچوونەوەیە کارێکی گشتگیر دەبێت: دەرفەتێکە بۆ ئێمە کەلەگەڵ هاوبەشەکانمان کۆبینەوە بەتایبەتی باس لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکان بکرێت ، چ ئەگەر کەیسی کورت بێت یان ماوە درێژبێت، ئەوەی کە کۆمەڵگەی مەدەنی هاوچەرخی عێراق پێی وایە دەبێت پشتیوانی بکرێت.

لە ئەیلولی ٢٠٢٠ دا ئەم پرۆسەیەمان بە ئەنجام دانی سێ کۆبوونەوەی بیرومێشکی دەست پێکرد لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانماندا، هەروەها هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیشمان ئەم بۆنەیەیان لەدەست نەدا بۆ پیشاندانی هاوسۆزییان سەرەڕای بوونی چەندین ئاستەنگیش لە ڕێگەیاندا وەک کۆڤید-١٩، کۆبوونەوە بەردەوامەکانی سەرهێڵ و کاری جدی، دەمانەوێت بەم شێوەیە سوپاسی هاوبەشەکانمان بکەین بۆ بەشداری کردنیان کە ڕێگەیان پێمان داوە گوێمان لە دەنگییان بێت ،هەمووتێبینی و سەرنجەکانمان بە هەند وەرگرت بۆ ئەوەی بچێتە بەرنامەو چوارچێوەی کارکردنمانەوە.   

یەکەمین دانیشتنی بیرو مێشک لە (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) دا جەخت لەسەر ناسنامە و بەهاکانی ICSSI  کرایەوە .لەم بۆنەیەدا بڕیارماندا کە خۆمان بە “سەکۆی پێکەوەیی” پێناسە بکەین وە سەر لە نوێ نزیک بوونەوەمان لە کۆمەڵگای مەدەنی عێڕاقی بخەینە ڕوو، وا دادەنرێت لەوە فراوانترە کە ئێمە بە ڕێکخراوە فەرمییە تۆمارکراوەکان کورتی بکەینەوە، کە ئەوانیش گروپە خۆبەخشە نافەرمییەکان و یەکێتییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە؛پاشان سەرنجمان خستە سەرلایەنی دیکەی وەک نزیکبوونەوەمان لە پێکەوەیی، پێناسەکردنی وەک هاوبەش و چالاک، چونکە تەنها پێشاندانی هاوسۆزی نیە، بەڵکو کاری پێویست بکرێت بۆ پاڵپشتی کردنی هاوبەشەکانمان کە لە پێناو ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی تێدەکۆشن، دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی عێراق هەم لە ئاستی ناوخۆ و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ پاشان بنەما بنەڕەتییەکانی کارکردنمان دیاریکرد کە ئەوانیش کارکردنە بەشێوەی هاوبەشی، ئاستەنگەکان ، چاودێریە کۆمەڵایەتییەکان، بنەمای کەسییەکان ،وە هەروەها دیاری کردنی گرنگی پابەند بوون بەڕێ پێدان بە ڕێکخراوە نا حکومییە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کار دەکەن بۆ تێگەیشتن وە گوێگرتن لە داواکاریەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی بۆ بنەمای هاوکاری کردنی چالاک و بەردەوام.

دووەمین دانیشتنی بیرو مێشک لە( ١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ) دا، زۆر بەگرنگییەوە جەخت لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی کرایەوە، وە ئەو ململانێ سەرەکییانەی لە ئێستادا هەیە و ڕۆڵی ICSSI چۆن دەبێت لەو بوارانەدا.سەرەتا بە چاو پێخشاندن بەگرنگی ئەو هەڕەشەو هێرشانەی کە ڕووبەڕووی چالاکوانان و بەرگریکاران دەبنەوە لە عێڕاق وەک دەستگیرکردن و کوشتن بە تابەتی لە ناوچە ئازاد و هەستیارەکانی وەک شاری بەسڕا وە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. بەو پێیەی کە ئازادی ڕادەربڕین و دروستکردنی کۆمەڵەکان لە عێڕاقدا لە ژێر هەڕەشە وهێرشی بەردەوامدایە هاوبەشەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی خواستێکی زۆریان هەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی زیاتریان بکات و فشارەکانی زیاتربکات لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق ،هەروەها دابین کردنی پشتیوانی لە ڕووی داراییەوە بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی کە لە پێناو مافە مەدەنی و سیاسیەکاندا تێدەکۆشن. لە درێژەی دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی ماندووبووە لە ڕێگەی مامەڵە کردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو هەڕەشە ترسناکانەی کە ڕووبەڕروی عێراقییەکان دەبێتەوە ئەویش تەنها لەڕێی بڵاوکراوە دووبارەکانەوەیە،کە ئەمە پرسیارێکە لەسەر لاوازی کاریگەری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەرحکومەتی عێڕاقی دا، وە گرنگی جێبەجێ کردنی پرۆگرامی داکۆکیکردن و نا بۆتوندوتیژی بەشێوەیەکی چالاک و ڕاستەوخۆ.

کاتێک سەیری کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق دەکەین، دەبێت  بەوپەڕی گرنگییەوە بۆ ڕۆڵی ئافرەت و گەنجان بڕوانین کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەرەوە تا دێت چالاکوانی گەنجان و ئافرەتان زیاتر دەبن، لە ڕاستیدا پێویستیان بە پاڵپشتی ئابوری هەیە ،هەتا ئێستاش بەشێکی زۆریان ناچارن چالاکییەکانیان بەجێ بهێڵن چونکە ناتوانن لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، لە لایەکی دیکەش پێویستیان بە وەرگرتنی پشتگیرییە بۆ بنیاتنانی تواناکانیان وبەڕێوەبردنی پرۆگرام و پشتگیری بۆ ڕێکخراوە سیاسییەکانیان.

هەروەها داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی خراپتربوونی قەیرانی ئابووری لەوڵاتدا، سەندیکا کرێکارییەکان باس لە ڕێژەی بەرزبوونەوی هەژاری و بێکاری دەکەن، گەندەڵی بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت و دەبێت کاری بنەڕەتی لەسەر بکرێت بۆ گەشەسەندنی سیاسەتێک بۆ جێگرتنەوەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری. ئەمەش  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەو ئاراستەیە برد کە پشتیوانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی بکات لەڕووی بنیاتنانی تواناکانیانەوە،لە ڕێی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک بۆدەست کەوتنی بژێوی ژیانیان، وە باس لەوەکرا پێویستە دەست بکرێت بە باسکردنی زیاتری بابەتی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا.

دواتر باس لەوقەیرانانەکرا کە بە هۆی کۆرۆناوە کاری کردۆتە سەر کۆمەڵگای مەدەنی عێڕاقی، لەو بوارەدا جەختمان خستە سەر زۆر بەکارهێنانی ئامرازە ئۆن لاینەکان لە چالاکییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا،کە ڕەنگە ئەمە بە پێشکەوتنێکی ئەرێنی دابنرێت بۆ کۆمەڵگای مەدەنی کە بەکارهێنانی ئامرازی نوێیە بۆ پەیوەندییەکان ، بەڵام لەلایەکیترەوە گەشەکردنی کار کردن و تواناکان سنوردار دەکات.

لە سێهەمین دانیشتنی بیرو مێشک لە ( ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠) دا، باس لەو کەیسانە کرا کە لە ڕابردوودا ICSSI  کاری لەسەر کردووە و لە داهاتوودا ئاراستەی بۆ دەکات، وە لێرەدا باسی گرنگی دیاریکردنی هەندێک بابەتی پێشەنگیمان کرد بەپێی ناوەرۆکە ناوخۆییەکان بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو کێشانەی کە پێویستە بەشێوەیەکی تایبەتی گرنگی پێبدرێت، کە لەم گفتوگۆیەوە دەرفەتێکی باش ڕەخسا بۆ باسکردنی کاری باشتر، کە ئەوانیش لابردنی چەک و بنیاتنانی ئاشتی و ئاشتەوایی – چارەسەر کردنی کێشەی بازرگانی کردنی کردنی نایاسایی بە چەکەوە لە لایەن میلیشیاو گروپە نافەرمییەکانەوە ، توندڕەوی و توندوتیژی ، دەرخستنی بۆ بیانییەکان- لە پاراستنی داکۆکیکەران لە مافی مرۆڤ ،یەکسانی مافەکانی گەنجان وئافرەتان، مافە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان، پاراستنی ژینگەو کەلەپوری ڕۆشنبیری. یەکێک لەو کەیسانەی کە گرنگی پێدرا “دیموکراسی” بوو کە لەمەودای ناوەندی کارکردن لە چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ دا،  وە لە مەودای فراواندا کارکردنە لەپێناو ئازادی مەدەنی و سیاسی و بەرپرسیارێتی دامەزراوە عێڕاقییەکان.

بۆ ئەوەی ICSSI لە هەموو ئەو بوارە جیاوازانەدا کاربکات، ڕێکخستنی پەیوەندییەکان کارێکی سەرەکییە.ئەوەی گرنگە کە هاوبەشەکانمان ئامادەبن و پەیوەندی بەردەواممان هەبێت بۆ وەرگرتنی پشتیوانی، کە ئێمە گرنگی بە پەیوەندی کردن و نوێکردنەوەی بەردەوامیان لەگەڵ دەدەین بۆ نەخشەسازی دەستپێشخەرییەکان لەسەر خاکی عێراقییەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گرنگە کە ڕێگە بدەین کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق لەوە تێبگات کە هیچ کێبڕکێیەک نییە ؛ لە جیاتی ئەوە ICSSI وەک پاڵپشتێک بوونی هەیە .

کارەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ بنیاتناتی سیستەمێکی پشتیوانی لەگەڵ گروپی سەرنجدانی تایبەت کە لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی ستراتیجی و پێکهاتە ناوخۆییەکانمان دا، بە ڕەچاو کردنی چۆنێتی دروستکردنی پەیوەندی وە پاراستنی ئەو پەیوەندیە لەگەڵ هاوبەشەکانمان دا ، دوای ئەم قۆناغە دەگەین بە کۆتا قۆناغی پرۆسەی پێداچوونەوەکە وە پێشکەش کردنی وەک بەرهەمێکی دەستەجەمی، کە ئەمەش دەرەنجامی تواناکانمان دەبێت بۆئەوەی چالاکانە گوێ لە یەکتری بگرین.