بە تۆمەتی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی؛ دەسەڵاتدارانی ئێران زارا موحەممەدی بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکەن

   چالاکوان و مامۆستایەکی زمانی کوردی، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنراوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، ڕۆژی شەممە، خۆی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کرد لەدوای کۆتا بڕیاری دادگا دەربارەی کەیسەکەی.

   زارا موحەممەدی تۆمەتبار کراوە بە “دامەزراندنی گرووپێک کە دژی سیستەمی سەقامگیری و ئاسایشی ئێرانە” هەروەها بە هەمان مەبەست بۆ ماوەی پێنج ساڵ فەرمانی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ەوە. بۆ جارێکی تر، لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پار لە لایەن بەرپرسانی دادگای شارەکەیەوە، سنە؛ شارێکی کوردییە لە ڕۆژئاوای ئێران، ئاگادار دەکرێتەوە کە پێویستە خۆی ڕادەست بکات.

“چەن ڕۆژێک لەمەوبەر ئاگادار کرامەوە کە پێویستە خۆم ڕادەست بکەم”

   زارا موحەممەدی، ڕۆژی دووشەممە بە ڕووداوی گوت: لەو کاتەوەی کە هیچ ڕێگەچارەیەکی یاسایی نەماوە بیگرمە بەر، بۆیە لە چوار بۆ پێنج ڕۆژی داهاتوودا ئەوەی پێویستمە کۆی دەکەمەوە و خۆم ڕادەست دەکەم.

   زارا موحەممەدی لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ سنە، بە مەبەستی خۆ ڕادەستکردنی، لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکەوە یاوەری کرا. بۆ کۆتاجار ماڵئاوایی لە دۆست و هاوڕێ و پشتیوانانی کرد. ناوبراو بەو خەڵکانەی کە لە دەرەوەی دادگا بوون ڕایگەیاند: دەستگیرکرنی کەسێک لە پێناو بەرگریکردن لە زمانی دایکی زۆر گاڵتەجاڕانەیە. “ئەوە یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانمان”

“ئەو کەسەی کە دەخرێتە بەندیخانە بە دڵنیاییەوە زیاتر سوور دەبێت لەسەر کار و بیر و باوەڕەکانی”

    زارا موحەممەدی هاودامەزرێنەری ئەنجومەنی فەرهەنگی نۆژینە _ کە کاریان فێرکردنی زمان و وێژەی کوردییە. لەو کاتەی کە زارا موحەممەدی وەکو بەڕێوەبەر دەستگیر کرا، ڕێکخراوەکە وانەی کوردی بە سەدان مناڵ لە ناوەوە و دەرەوەی سنە دەوتەوە.

   لە ئازاری ٢٠٢١، پێش تانەگرتن لە بڕیارەکە، زارا بە فەرمانی ١٠ ساڵ زیندانیکردن دەستبەسەرکرا. وەک خۆی دەڵێت کە تاوانبار کراوە بە پێکهێنانی چەند کۆمەڵەیەک کە زیان دەگەیەنن بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، وە بە پێی ئەو ماددەیە سزاکەی لە نێوان دوو بۆ دە ساڵ دایە. لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩، زارا بە کەفالەتی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی، کە دەکاتە نزیکەی ٢٧٠٠٠$ دۆلاری ئەمریکی ئازادکرا، ئەمەش لە دوای ئەوەی کە کەیسەکەی سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و پاڵپشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.

   ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە داوە کە: موحەممەدی تاوانبارکراوە بە هاوکاریکردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان، وە سەرپێچی ئاسایشی نەتەوەیی دراوەتە پاڵ لە بەرامبەر چالاکییە ئاشتیخوازەکانی لە پاڵپشتیکردنی تاکەکانی کۆمەڵگەی پەراوێزخراوی کوردی، لە ناویشیاندا؛ وتنەوەی زمانی کوردی.

    سۆما پور-موحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی نۆژین، ڕۆژی شەممە لەبەردەم دادگا وتی کە موحەممەدی بەرگری لە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەیان دەکات، کە یەکێک لە ئامانجەکانیان بریتییە لە مافی نەتەوەیی خەڵک.

    هەروەها وتیشی “ئێمە ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا ڕایبگەیەنین کە زارا موحەممەدی تەنها نییە، ئەو هاودامەزرێنەری ڕێکخراوی کۆمەڵگەی فەرهەنگی نۆژینە، لە هەمان کاتدا بۆ ماوەی یازدە ساڵ دەبێت کە کار دەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە.”

   ئەندامێکی تری ڕێکخراوەکە، سەیوان ئیبراهیمی، ڕایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی زارا و مافەکانی.

   بە پێی ڕاپۆرتی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩. کۆمەڵەی نەتەوە کەمینەییەکانی ئێران، بە کورد و ئازەرییەوە، زۆر بە شێوازێکی نا هاوسەنگانە بەند دەکرێن و فەرمانی زیندانیکردنیان بۆ دەردەکرێت، کاتێک کە بەرامبەر سیستەمی سیاسی وڵاتەکە دەوەستنەوە.