دۆخی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە دوای هەڵبژاردنەکان لە عێڕاقدا

لە ساڵانی ڕابردوودا عێراقییەکان بوونەتە قوربانی هەموو ئەو تەنگەژە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تایفەگەریانەی کە ڕووبەڕووی ووڵات بۆتەوە. لە کاتێکدا کە مافی مرۆڤ لە خراپترین دۆخیدایە بەپێی پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. بە هۆی نەبوونی یاسایی مافی مرۆڤ ڕۆژانە بە دەیان چالاکوان و پارێزەر لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری وڵاتدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و بێسەروشوێن بوون دەبنەوە .

شایەنی باسە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەتاکی کار دەکەن نەک لەشێوەی گرووپ و ڕێکخراودا بۆیە دەستگەیشتنیان لەلایەن هێزە شەرعی و ناشەرعییەکانەوە لەعێراق زۆر ئاسانە  بارودۆخ بۆ ئەوان نەگۆڕاوە، چونکە پارێزەران بە بەردەوامی لە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێ دا دەژین بەرامبەر بە چارەنووسێکی نادیار. لە کاتی جوڵانەوەی تشرینەوە پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ناوەڕاست و باشوری عێراق لەژێر هەڕەشەدان، بەشێکیان ونن وەک چالاکوان سەجاد عێراقی، یان بەشێکیان ڕووبەڕووی کوشتن بوونەتەوە لە ڕێی ئامێرە تەقەمەنییە بەهێزەکان و نارنجۆک و گولە بە چەکە کپکراوەکان. وەهەندێکیان شارەکەی خۆیان بە جێ هێشتووە وچوون بەرەو هەرێمی کوردستان یاخود دەرەوەی وڵات ئەوانەشی کە ماونەتەوە لە ژێر فشاری گەورەن و چالاکییەکانیان سنوردار کراوە.  هەروەها کەسانێک هەن کە لەدادگەکانی عێراقدا بەتۆمەتی بەدکارانەوە دەناڵێنن و ناچارکراون بەبەڵگەوە داوای لێبوردن بکەن و هەندێکی تریش تۆمەتبارکراون و بەتۆمەتی زۆرەوە ئاماژە بەدادگاکان دەکەن لەوانە تێکدانی سامانی گشتی و هاندان و ناوزڕاندن و خیانەت، زیاتر لە  90٪ ی ئەو دەستگیرکراوانەی ئازادکراون هێشتا بەکەفالەت ئازادکراون، نەک بێتاوانی و ئازادبوونیان، بە واتایی دۆسیە هەڵبەستراوەکان هێشتا بەردەوامە.

ماوەی دوای هەڵبژاردنەکان درێژکراوەی ماوەی پێش هەڵبژاردنە لە ڕووی سنووردارکردنی ئازادییەکانی هەر کەسێک کە بیەوێت ڕەخنە لە حکومەت بگرێت یان لێدوان بدات لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان چ ڕاستەوخۆ بێت یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بێت.

لەهەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی دەڤەری بادینان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی توند و تیژی گەورەترین کاردانەوەی لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرواری 8ی تشرینی دووەمدا (مەسعود عەلی( بە سێ ساڵ و نیو زیندانی کرا، (شیروان تەها( بە دوو ساڵ و نیو. لە 19ی تشرینی یەکەمیشدا (ئومێد بەرۆشکی) بە سێ ساڵ و نیو زیندانی کرا لە بەرامبەر سێ کەیسی جیاوازدا. لەکاتی دادگاییکردنەکەدا تۆمەتباران هەموو تۆمەتەکانی سەریان ڕەتکردۆتەوەو پارێزەرەکانیشیان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە پرۆسەی دادگەی کردنەکە و ئاماژەیان بە بوونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەکاتی لێکۆڵینەوەو پرۆسەی دادگەییکردندا کردووە.

ئێمە وەک کەمپینی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لەعێراقدا هاوبەندی خۆمان لەگەڵ سەرجەم دەستگیرکراوانی بادینان و خێزانەکانیان ڕادەگەیەنین، چونکە بەشداریکردن و ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەپێی یاسای هەرێمی کوردستان نایاسایی نییە، هیوادارین کە دادگە سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت لە پێناو پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دا.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە لایەن بزووتنەوەی جەماوەری خۆپیشاندانی خوێندکاران کە لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هەمان شێوازی سەرکوتگەرانەی هاوشێوەی ڕاپەڕینی تشرین بووکە خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستگیرکردن و هەڕەشە دەبوونەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونی مەترسیدارە بۆئەوانەی کەلە ناوەڕاست و باشوری عێڕاق پەنا بۆ هەرێمی کوردستان دەبەن لەئەگەری ئەوەی هەر کاتێک دەنگیان بەرز بێتەوە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی مرۆڤ.

لە پرۆسەیەکی سیاسی سەختدا تا کاتی ئامادە دەکرنی ئەم ڕاپۆرتەش دەوڵەت هیچ پێناسەیەکی ڕوونی نییە بۆ ئەم دۆخە. شکستی دیموکراسی نیشتمانی و پێوەرەکانی مافی هاووڵاتی بووە بەنەخۆشییەکی درێژخایەن بۆ سەرکوتکردنی ئازادیەکان و بەئامانج گرتنی چالاکوانانی مەدەنی لەهەموو بوارەکانی کاری مەدەنی دا بەتایبەتی پارێزەرانی مافی مرۆڤ. داواکاری و ئامانجەکانی تیشرینەکان کە بۆی هاتبوونە سەر شەقام وچەندەها قوربانیان لە پێناویدا دابوو، حکومەت یاسایەکی هەڵبژاردنی دەرکرد کە دابەشبوونەکەی قوڵتر کردەوە، وە تایفەگەری سیاسی زیاتر کرد و دابەشبوونی هەرێمایەتی لێ کەوتەوە، کە بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەمتر لە 25٪ ی هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کرد. زیاتر لە 50٪ ی هاوڵاتیان بایکۆتیان کرد و 25٪ ی دەنگدەران قەناعەتیان بەو گۆڕانە نەبوو کە جەماوەریان بۆ هاتنە سەر شەقام. پاشان دابەشبوونی سیاسی و خەباتی هاوبەشکردنی دەسەڵات و بەدواداچوونی هەژموونی توندوتیژ لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە گۆڕا بە دیکتاتۆرییەت و دەست پێدەکات بە:

  • دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە بیرو ڕای دژ یان ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بکاتەوە.
  • تیرۆر کردنی چالاکوانان لە سەرانسەری وڵاتدا.
  • بەرزکردنەوەی چەک لە دژی دەوڵەت لە لایەن هێزە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنەکان و ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە شوێنە هەستیارەکانی بەغدا و پارێزگاکان بەردەوام بوو.
  • زاڵبوونی بڕیاری سیاسی و ئابووری لەلایەن میلیشیا حزبییەکانەوە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ.
  • •                 بەکارهێنانی ئۆرگانەکانی دەوڵەت و دامەزراوە یاسایی و خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتکردنی ئەو هێزانە لەسەر حسابی هاوڵاتیان.

بەپێی ئەو داتایانەی سەرەوە هەرکەسێک لێدوانێک بدات یان قسە بکات یان بابەتێک بڵاوبکاتەوە یان هەر چالاکیەکی دیکەی هەبێت لەسەر مافی مرۆڤ. دەبێتە ئامانج و ڕکابەری ئەو هێزانە و ئۆرگانەکانیان لەسەر ئاستی حکومەت و میلیشیاکان. لەبەر ئەوە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە دوای ڕێگەیەکی نوێدا دەگەڕێن کە یارمەتیدەریان بێت بۆ بەرزکردنەوەی دەنگییان بۆ داواکردن و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگە بە سەرجەم چینەکانیەوە. وە لە لایەکی ترەوە بتوانن خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزن.

پەراوێزی ئازادی بە چ شێوەیەک لە وەهم و هەڵخەڵەتاندن بەرز کراوەتەوە کە دەسەڵات لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی وەک داکۆکیکارێک لە مافەکانی مرۆڤ بۆ جیهان نیشان بدات لە کاتێکدا زیندانەکان پڕ بوون لە زیندانی ویژدان و چالاکوانانی مەدەنی.

ئەو ئاڵنگارییانەی کە پارێزەرانی مافی مرۆڤ ڕووبەڕوویان دەبنەە هەمان ئەوانەن کە هێشتا بەرتەسک دەکرێنەوە و ناتوانن باس لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بکەن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چوار ساڵی داهاتوو لەڕابردوو باشتر نین بۆ ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان بە باڵی میلیشیاکانەوە قەڵای دەسەڵات بگرن کە بێگومان ئەمەش نیشاندەری نەرێنیە بۆ پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ.