لافاو لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا کە وشکەساڵی گرفتی بۆ زۆربەی عێراقییەکان دروستکردووە

al-monitor

لە 17ی کانوونی یەکەمدا لافاو بە توندی چەند ناوچەیەکی پایتەختی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری گرتەوە. کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆربەی ماڵەکان وێران بوون، ئۆتۆمبێلەکان نقوم بوون.

بەهۆی لافاو و گەردەلوولەوە 12 کەسی گیانیان لە دەستدا کە دووانیان لە نەتەوەیی بیانین، وە بە پێی راپۆرتەکان یەکێک لە قوربانیان بە بروسکە گیانی لەدەست داوە.

لەو دوو کەسەی کە بە هۆی ڕووداوەکەوە لە 21ی کانوونی یەکەمدا ون بوون، یەکێکیان منداڵێکی ساوایە کەپێشبینی دەکرێت گیانی لەدەست دابێت.

بە پێی لێدوانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم لەبەرواری 20ی کانونی یەکەمدا بۆمیدیا ناوخۆییەکان: ”لافاوەکە نزیکەی 3 هەزار خانوو و زیاتر لە 150 بینای بازرگانی وێران کردووە“، و بە تەواوی 400 ماڵ وێران بووە.

لە مانگی تشرینی یەکەمدا لافاوێکی سەختی هاوشێوە لە هەولێر ڕوویدا، ئەو کات هۆکارەکەی بۆ ناتەواوی لە سیستەمی ئاوەڕۆ گەڕێنرایەوە. بە پێی زانیارییەکان وەبەرهێنەری بیناکە زیندانیکراوە.

بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای نەینەوای ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان پردێکی ئاسنین ڕووخا.

بەهۆی بەردەوامی باران، لە 20ی کانونی یەکەمدا دەیان کەس لە ناحیەی دارەتوی سەر بە پارێزگای هەولێر ماڵەکانیان بەجێ هێشت لەئەگەری دروست بوونی لافاوی دیکەدا. وە هەتا ڕۆژی دواتر هیچ جۆرە لافاوێک لەو ناوچەیەدا نەبوو.

مەترسییەکان بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە لەم ساڵانەی دواییدا بۆتە جێی سەرنجی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەمەش کاریگەریەکانی بە تەواوی لە عێراقدا دەبینرێت.

رووداوە توندەکانی کەش و هەوا بە بەردەوامی کاریگەریان لەسەر وڵات کردووە لەم ساڵانەی دوایدا، لەلایەکی دیکە بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان کە لەم مانگەدا لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجەوە بڵاوکراوەتەوە، “لە هەردوو خێزانێک کە لە ناوچە زیان لێکەوتووەکاندا دەژین خێزانێک پێویستی بە یارمەتی خواردن هەیە بەهۆی ووشکە ساڵییەوە، لە کاتێکدا لە هەر5 کەسێک لە خێزانێکدا، یەک کەس خواردنی پێویستی نییە” لە توێژینەوەکەدا هاتووە: “لە ٪37ی جوتیارانی گەنم و 30٪ جوتیارانی جۆ توشی شکستهێنانی دانەوێڵە بوون بەڕێژەی 90٪ لە بەرهەمی چاوەڕوانکراو (لەو ناوچانەی کاریگەری وشکەساڵییان لەسەرە)”.

پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق لە ساڵی 2020 دا ڕایگەیاند “عێڕاق پێنجەمین دەوڵەتە کە ڕووبەڕووی مەترسییە جیهانییەکان دەبێتەوە لە ڕووی کەمبوونەوەی توانای ئاو و خۆراک و پلەی گەرمی زۆر، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئاو و کۆمەڵایەتی وتەندروستی لە عێڕاقدا دەبێت “.

ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشدا کە “عێراق وڵاتێکی کشتوکاڵییە” جەختیشیکردەوە: “کشتوکاڵی خۆراکی باراناویی بەرجەستە دەکرێت لە بەشی باکوور بەهۆی بوونی چیا و بناری زەوی و بیابانی جەزیرە تێیدا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خاکەی کە گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی %27 لە کۆی ڕووبەری وڵات تێناپەڕێت.  ئەوانی تر بیابانەکان دەگرێتەوە کە بارانیان زۆر کەمە و کێوی بەردین و لێژن“.

بەنداوەکانی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا بە توندی بڕی ئەو ئاوەیان بڕیوە کە دەڕژێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەوانەی نیگەرانن لە خراپبوونی ئاو لە ناوچەکانی تری عێراق و زۆنگاوەکانی وڵات لە باشوری عێڕاقدا، هۆشداری دەدەن لە بوونی زیاتر لە 200 بەنداو لە هەرێمی کوردستان، کە لە سەرەتای ساڵی 2014دا پێشنیارکراوە. کە ئەمە کاریگەرەی نەرێنی گەورەی دەبێت بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لە بنەڕەتدا بە وشکە ساڵییەوە دەناڵێنێت.

بانکی جیهانی لە دواهەمین راپۆرتییدا تێبینی کرد، “تا ساڵی 2050، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی 1 پلەی سلیسی، و دابەزینی بارین بە ڕێژەی 10٪ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 20٪ ی ئاوی سازگار. لە ژێر ئەم هەلومەرجەدا نزیکەی سێ یەکی زەوی عێراق تا ساڵی 2050 ئاویان نابێت”.

لەمانگی تشرینی یەکەمدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی ڕایگەیاند کە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە ڕووبەرەی دانەوێڵەی زستانە کەمدەکاتەوە  بەڕێژەی 50٪ بۆ زستانی 2021-2022.

بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی پایزی ساڵی 2021 دا ئاماژە بەوە دەکات، “تا ساڵی 2030، عێراق بە توندی ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاوی دەبێتەوە” وە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان “کەمبوونەوەی ئاوە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە”.

ئەوەشی وت کە ستراتیژیەتی حکومەتی نیشتیمانی عێراق بۆ ساڵی 2015 پێشبینی ئەوەی کردبوو کە لەو ماوەیەدا 180 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو کەرتە خەرج بکرێت، بەڵام داراییەکە بەو شێوەیە جێ بە جێ نەکرا وەک ئەوەی کە پێشبینی دەکرا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی داعش لەسەر عێراق.

لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق هێشتا ئەو زەوی و زارانەی لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە داگیرکراون ڕێگە لە دانیشتوانی ناوچەکە دەگرن کە زەوییەکانیان بەکار بهێنن، بە شێوەیەکیتر ڕێگرییان لێدەکەن لە ڕێوەی بژێوی ژیانیان دەستەبەربکەن.

بۆ نمونە لە ڕۆژئاوای ئەنبار، یەکەکانی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتی شیعییەکان بەردەوامن لە داگیرکردنی خاکی نزیک سنووری شاری قائیم بە بیانوی هۆکاری ئەمنی کە پێشتر لەلایەن دانیشتوانەوە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهات.

یەکێک لە دانیشتوانی قائیم پەیوەندی لەمێژینەی بە ڕۆژنامەنووسێکەوە هەیە، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە هەولێر دەژی بەهۆی ئەوەی پارێزگاکەی لە ژێڕ دەسەڵاتی داعشدا بوو پاشان دوای نەمانی داعش گەڕایەوە ئەنبار- لە چەند مانگی داهاتوودا دووبارە گەڕایەوە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ڕۆژئاوای ئەنبار و قورسە بتوانێت یارمەتی خێزانەکەی بدات.

زۆرێک لەعەرەبە سوننەکانی عێراق لەمێژە هەستیان بە سەلامەتیتر کردووە لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا لەچاو بەغدا یان ناوچەکانی تری شیعەنشینی ناوەڕاست وباشووری عێراق.

پاشان لەلایەن پارێزگای هەولێر بانگەوازێک بڵاوکرایەوە لە حسابی تویتەر بۆ داواکرنی بەخشین لە بەشی پەیوەندییەکانی حیزبە سیاسییەکانی کە لە کوردستانی عێڕاقن، پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە. ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هەمووی هەڵوەشایەوە بۆ ڕێزگرتن بەرامبەر بە قورباینانی لافاوەکە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 1 ملیار دیناری عێراقی تەرخانکرد بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستیەکانی تر بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

عەونی، وتیشی: قەرەبووی زیانەکان بەهۆی لافاوەوە مەزەندەکراوە بە بڕی زیاتر لە 21 ملیار دینار (14.4 ملیۆن دۆلار).