بەیاننامەی کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە سیاسەتە نوێیەکان مەودای کارکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق دا بەرتەسک دەکاتەوە

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق دا ، کە بەپێی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2010  تۆمارکراوین (یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان)  بە توندی ئیدانە و نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین لەسەر ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە نا حکومییەکان لە عێڕاق بڵاوی کردۆتەوە بە نوسراوی ژمارە (34766) لە بەرواری 24ی تشرینی دووەمی 2021دا کە بە پێشێلکارییەکی ڕوون هەژماردەکرێت بۆ ماددەی45 لە دەستوری عێڕاقی و هەردوو ماددەی (22,23/2) لە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2010 و پێشێلکردنی ئاشکرای تێدایە بەرامبەر بە بنەماو پێوەرو یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ مافەکانی مرۆڤ.

وا پێدەچێت کە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە نا حکومییەکان دەست پێشخەربێت لە دامەزراندن و گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت لە عێڕاقدا، لە ڕێگەی دەستێوەردانە ڕوونەکەیەوە لە کاری ڕێکخراوەکان و بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی سنوردارکردنیان. بەکارهێنانی زمانی زبر وهەڕەشە لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا کاریگەری نەرێنی دەبێت لە ڕێڕەوی پرۆسەی دیموکراسی لە عێڕاق و دژ بە دروستکردنی دەستی بە دامەزراندنی گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەتی لە عێراقدا کردووە دژی بنیاتنانی فەزایەکی نموونەیی یە بۆ کاری ڕێکخراوەکان ودروستکردنی پێشێلکارییە بۆ یاساکە و هەمووئەو هۆکارانەی کە ئەرکە لەسەری.

ڕێگریکردن لەکاری ڕێکخراوەکان دا بەم شێوەیە دەرگا بەڕووی گەندەڵیدا دەکاتەوە و زۆرێک لە سوودمەندان بێبەش دەکات و سەربەخۆیی و بێلایەنیمان لەکارکردندا لە دەست دەدەین.

زیادبوونی تۆمەتەکان بۆ سەر ڕێکخراوەکان وهەڕەشەی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بۆداخستنیان دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی بە کۆمەڵ، پێویستە لەسەر  ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چڕبکەینەوە بۆ فشارخستنە سەر گۆڕینی چوارچێوەی کار و سیاسەت بە ئاراستەی ڕێکخراوەکان وە گۆڕینی کارگێڕی بە تەواوی وە هاوبەشی پێ کردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و گرنگە پابەند بین بە یاسا و دەستوری عێڕاقییەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە بیرکردووە لە پەیوەندیکردن و پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئاسانکاری بۆ ئەرکەکانیان و پەرەپێدانیان، کە بە پێچەوانەوە سیاسەتێکی سەرکوتگەرانە بەرامبەر بە ڕێکخراوەکان دەگرێتە بەر، نوێنەرایەتییەکەی بەشێوەیەک بووە کە داواکارییەکانی وەڵام نەداوەتەوە وە دانانی ئاستەنگەکان لە بەردەم وەرگرتن و تۆمارکردنی ڕێکخراوە نوێیەکان بە بەهانه ى پوچەوە کە پشتی بە یاسا و دەستور نەبەستووە،  یەکێک لە سەیرترین هۆکارەکان بۆ ڕەتکردنەوەی تۆمارکردنیان  بیانوهێنانەوەیە بۆ نەبونی قەناعەتی فەرمانبەری تۆمارکردن بە ناوی ڕێکخراوەکەی و ناوی بەدیل بەکاردەهێنن کە ئەمە پێچەوانەی مادەی ٦  لە یاسایی ڕێکخراوەکانە.

هەڕەشەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکان لەسەر بنەمای مادەیەکی یاسایی بوو کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەو مافە نادات و دەسەڵاتی دادوەریی تێپەڕاندووە، چونکە دەسەڵاتی دادوەری لە عێراقدا لێهاتووی تەواوی هەیە لەو بوارەدا.

ئێمە ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو کارە و داواکاری بە پەلەی خۆمان ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەین بۆ دەستتێوەردان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە دژی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و دەستەی کارگێڕیی لە بەرامبەرهەڕەشەکردنیان  لە ڕێکخراوەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا، هەروەک لە نوسراوی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەی پێکراوە لە سەرەوە لێکدانەوەکەی ڕوونکراوەتەوە پێچەوانەی یاسای ناوخۆ و دەسەڵاتی دادوەری بە خۆیداوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکان، ئێمە داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی تەواوی گشتگیر دەکەین بۆ ڕەواندنەوەی گومانی گەندەڵییەکانان و پشتیوانی و پەرەسەندنیاندا.

داوا لە هەموو لایەنە دیپلۆماسی و ئەرک و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هاوکاری و فشار بکەن بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دیکتاتۆرییەتی و خراپ بەکارهێنانی یاسا.

لە ئەنجامی ڕەفتاری دژ بە ڕێکخراوەکان، ناوەکانمان بە شاراوەیی دەهێڵینەوە لەترسی هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکی  ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیدا و دور بوون لە هەر جۆرە گێچەڵکردنێک کە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتنی کار و بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ هەڕەشەکردن لە بارودۆخی یاسایی و دەست پێکردن بە کرداری خراپ لە بەرامبەرمان.