کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە پارێزگای هەولێر چالاکی دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی ساز کرد

هەولێر (کوردستان 24) – ڕێکخراوی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوڕێیانی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان, ڕۆژی دووشەممە لە نزیک قەڵای هەولێر چالاکییەکانی خۆی بەڕێوە برد وەک بەشێک لە چالاکییەکانی لە  16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری (GBV).

 لە ساڵی 2008ەوە ساڵانە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کاردانەوەی جیهانی دەکات لە بەرامبەرکۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی، لە ژێر ناونیشانی “جیهان پرتەقاڵی” دەکەین.

کەمپینەکە پشتیوانی لە 16 ڕۆژی جیهانی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزیی دەکات، کە لە 25ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات.

وێندی دێدریچ، بەرپرسی پاراستنی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کوردستانی 24ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ بەڕاستی دەمانەوێت سەرنج ڕابکێشین بۆ ئەو ڕاستییەی کە لە ئێستا پێویستە بە تەواویی توندوتیژی دژی ژنان و کچان بوەستێنین. ئەمە هەڵمەتەکەمانە لەمساڵ دا، هەروەها دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەو ڕاستییەی کە بەپێی لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سێ ئافرەت لە سەرووی 15 ساڵییەوە ئافرەتێک ڕووبەڕووی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی دەبێتەوە، بە ئاشکرا  کەسێک ڕووبەڕووی توندوتیژی ڕەگەزیی بێتەوە ئەوە زۆر زۆرە”.

هەروەها دەمانەوێت ڕێگە بە خەڵک بدەین کە کاریگەریی توندوتیژیی بزانن لەڕێی ڕزگاربووان و خێزانەکانیان وکۆمەڵگەکانیان، کە ئەمە باشترە بۆ هەموو لایەک بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.

دیدریچ وتیشی کە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی زیادی کردووە لە ماوەی کۆڤید-19 دا، وە هۆکاری ئەم زیادبوونەش بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی تاکەکان لە ژێر فشاری زۆردابوون و گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر کۆمەڵگەدا هات کە بینیمان ڕێژەی توندوتیژییەکانش لەو ماوەیەدا زیادی کر. هەروەها باسی لەوەش کرد کە هاوبەشی جیاواز هەیە لە لە نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان. وە خۆشحاڵین کە بەم دواییانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکی دژی توندوتیژی خێزانی دەرکردووە، کە بە هەنگاوێکی کۆنکرێتی گرنگ دادەنرێت.

وتیشی: “هەروەها لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان کاردەکەین و دواتر هاوبەشییەکی سەرەکیمان هەیە لەگەڵ لایەنە سەرەکیەکان لە سەرانسەری کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتدا”.

فیراس خەتیب، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایش و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر، بە کوردستان 24ی ڕاگەیاند “کە ئەم چالاکییە یەکێکە لە چەندین چالاکی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەنجامی دەدات بۆ 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی دژ بە توندوتیژی. ئێمە ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیمان هەیە بۆ گەیاندنی ئەم نامەیە چیتر قبوڵ ناکرێت دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر بەئافرەتان بکرێت، جێگای قبوڵ نییە کە ئێمە لەم سەردەمەدا ڕووبەڕووی دەستدرێژیی دژی ژنان و کچان ببینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئاژانسە هاوبەشەکانی ئەم ڕووداوەیان لەبەردەم قەڵایی هەولێر ڕێکخست چونکە “بە سەنتەری کۆبوونەوەی سەرجەم کلتور و شارستانییەتە جیاوازەکان لە شارەکەدا دادەنرێت کە لە و ڕێگەیەوە  بە ڕاستەوخۆیی دەتوانین پەیامەکەمان بگەیەنین بە خەڵک. دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین کە هەموو جیهان هەموو شتێک پرتەقاڵی بکەین”.