بزووتنەوەکانی گەنجان و دوایین هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە گۆڕەپانی ناسریەوە بۆ پەرلەمانی عێراق

ئێمە لە یادی شەهیدانی ڕاپەڕینەکانی ئۆکتۆبەری 2019 دا دەچینە ناوچەی سەوز وبە پردی جمهوریدا دەپەڕینەوە” ئەم قسانە لە لایەن بزووتنەوەی نوێی عێراقی ئیمتدادەوە دەوترا لە کاتی ئاهەنگ گێڕانیاندا بە بۆنەی بەدەست هێنانی 9 کورسیی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا.

هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم بە قۆناغێکی نوێ لە سیاسەتی وڵاتدا دادەنرێت، کە لە ساڵی 2003ەوە بزووتنەوە سیاسیە نوێیەکان دەرکەوتن و ئاڵنگاری حزبە تەقلیدییەکانی دەسەڵات دەکەن، بێگومان کاندیدە سەربەخۆکان کە لە ناوجەرگەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانەوە هەڵقوڵاون، کەلەکۆی 329 کورسی 40 کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا: 9 کورسی بۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ (سلێمانی)، 6 بۆ “ئیشراق کانون“ وە 9 کورسی بۆ ئیمتیداد.  هەرچەندە ژمارەکان سەرسوڕهێنەر نین، بەڵام  ئەوە ڕاستییەیە کە ئەندامانی نوێی پەرلەمان لە 70٪ ی کۆی گشتی پەرلەمانی داهاتووپێکدەهێنن، کە نیشانەی گۆڕانی بەرچاوە لە دیمەنی سیاسی عێراقدا.

بۆ تێگەیشتن لەم ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیە و بۆ ناساندنی ڕەگ و ڕیشەی ئەم بزووتنەوە سیاسییە نوێیانە دەبێت چاوێک بە خۆپیشاندانە نا توندوتیژە جەماوەرییەکانی ساڵی 2011دا بخشێنێتەوە ئەو نائارامیەی کە بەردەوام بوو تا ڕاپەڕینەکانی تشرینی یەکەمی 2019. لەم بۆنەیەدا گەنجانی عێراق بە دەنگی بەرز داوای کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و سیستەمی سیاسیان دەکرد لەسەر بنەمای پشکی تائیفی کە لە دوای ساڵی 2003 دامەزراوە. ڕاپەڕینەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە و کۆدەنگیی و پشتیوانی نەتەوەیی لێکرا بە تایبەتی لە لایەن ژنان و خوێندکاران و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەو فشارە سیاسییەی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کرا حکومەتی عادل عەبدولمەهدی ناچارکرد کە دەست لەکاربکێشێتەوە و پەرلەمان هەمواریی یاسای هەڵبژاردنەکان بکات و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.

لە لایەکەوە بزووتنەوەی ناڕازییەکان هەرگیز نەوەستان، نە لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەو سەرکوتکردن نە لە کاتی هەڕەشە و ڕفاندن، کە بە نزیکەی 650 چالاکوان وخۆپیشاندەر مردن: تەنها پەتاکە کەمێک خاوی کردنەوە. لە لایەکی ترەوە پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پارتەکانی (فەتح ووەعی) کە نوێنەرایەتی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران دەکەن و سەرکردایەتی سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکانی ئۆکتۆبەریان دەکرد دۆڕاوی سەرەکی ئەم هەڵبژاردنە بوون. ئەم ئەنجامە ئەوە دەردەخات کە دەسەڵات چی دەستکەوتووە لە شەڕی دژی داعش وە چی لە دەست دا، وە چۆن کاریگەریان لە سەنگەرە تەقلیدییەکانیان لە ناوچەکانی باشوری وڵات دەخاتە مەترسییەوە: ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتیکردنیان بەرامبەر بە بزوتنەوەی ناڕەزاییەکان و گەندەڵییەکانیان.

لە مانگی نیسانی 2019دا لە شاری ناسریە، بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیییان ئەنجامدا کە یەکەم کۆبونەوەی لە جۆرە بوو، کە ئەزموون و پرۆژەکانیان تێدا بڵاو کردەوە، کە من شاهیدی یەکێک لە سەرکەوتووترین کۆبونەوەکانی نێوان نوێنەرانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی بووم.

کۆبوونەوەکە ئایندەی خۆپیشاندانەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکان و پرسی ژینگە و مافەکانی ژنان و پاراستنی کەلەپووری کەلتووری و مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی لەبەرچاو گرتبوو. کۆمیتەی ڕێکخستن کە لە گەنجانی ناسریە پێکهاتبوو پەرۆشی و سووربوونی خۆیان بۆ دروستکردنی واقیعێکی باشتر بۆ شارەکەیان و وڵاتەکەیان ڕاگەیاند. هەندێکیان لە ڕابردوودا بەشدارییان لە چالاکییەکانی فیستیڤاڵی زیقارم خۆشدەوێت دا کرد، کە گرنگترین ڕووداوی مەدەنیی کە لە ساڵی 2017 لەلایەن بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕێکخرابوو، ئەوانی تر بە شێوەیەکی چالاکانە لە کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی عێراق و دەستپێشخەری هاوبەندی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق (ICSSI) ئامادە بوون. ئەم کەسانە هەمان ئەوانە بوون کە شۆڕشی تشرین و خۆپیشاندانەکانی مەیدانی حەبووبی ناسریەیان ڕێکخستبوو. بیرۆکەکانیان هەوێنی گۆڕانی کۆمەڵایەتیە لەعیراق دا، وە چالاکییەکانیان ئەوە دەسەلمێنێت کەکۆمەڵگەی عێراقی هێشتا زیندووە و ئامادەیە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی نوێ بۆ ولاتەکەی و گەلەکەی.

کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی بە تەواوی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی ومەدەنییەکانییەوە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی ئاڵۆز و مەترسیدار بۆتەوە بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ناوخۆی وڵات، وە ململانێی هەمیشەیی توندی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەروەک کوشتنی جەنەراڵی ئێرانی قاسم سولەیمانی دەریخست، کە عێراق یەکێکە لە مەیدانەکانی جەنگ لەنێوان هەردوولادا. هەروەها بۆ شاری ناسریە، دەبێت زیاترکێشەکان چارەسەر بکرێت، چونکە لە لایەن دەزگاکانەوە چۆڵ کراوە وە بە ناوچەیەکی گەندەڵ ناودەبرێت. سەرەڕای ئەوەش چالاکوانە گەنجەکانی شارەکە ڕووبەڕووی کۆنەپەرستی دەبنەوە کە لەلایەن خێڵ و پەیوەندی خێزانییەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەگەڕابوونەوە بەڵکو چوونە پاڵ خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەرەوە و باجێکی زۆریشان داوە: لە ڕاستیدا ناسریە دووەم شاری عێڕاقە کە بەرزترین ژمارەی کوژراوی خۆپیشاندەرانی تێدابووە لە دوای بەغدا. دوای ئەو کوشتنانە تووڕەیی کۆمەڵایەتی تەقییەوە و خەڵک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتە سیاسییەکان و شارەکەیان داخست بەرامبەر هەموو چالاکی و میلیشیاکانی پارتە سیاسییەکان.

سەرەڕای نیگەرانییە باڵاکانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021دا، هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەچوو، کە ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردنی عێراقە لە ساڵی 2003ەوە، بەبێ ئەوەی پێشێلکاریی جدی لە پرۆسەکەدا ڕووبدات ، هەرچۆنێک بێت ئەم دەرئەنجامە ئەرێنییە سەرەڕای سنووردارکردنی مافە سیاسی و مەدەنییەکان لەسەر کاندیدە سەربەخۆکان و بە کەمترین ڕێژەی بەشداریکردنیان کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005ەوە تۆمار کراوە.

دوودڵیی خەڵکی عێراق لەدەنگدانیان پەیوەندی بەنەبوونی متمانە بەسیستەمی سیاسیەوە هەیە کەتایبەتە بەتوندوتیژی و لەسەر بنەمای دابەشبوونێکی تایفەگەری ولات بۆ سێ مەزهەب کە ئەوانیش – سوننەوە شیعەو کورد – ە هێزە سیاسییەکان بە دروستکردنی ئەو هاوپەیمانیانە حوکم دەکەن کە بەرژەوەندییە شەخسییەکانی خۆیان لە پێشترە نەک بەرژەوەندیەکانی وڵات. هێشتا ئەم هێزە تەقلیدییانە کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری سەرچاوە فراوانەکان دەکەن، لە کاتێکدا ئامانجی میلیشیایی هاوچەشنیان بۆ ئەوەی لە دامودەزگای دەوڵەتدا یەک بخەن. لەم بارەیەوە حەشدی شەعبی بە تایبەتی پاڵ بەو یەکخستنەوە دەنێت: هێزە چەکدارەکانی کە لە لایەن دەسەڵاتی شیعەی نەجەفەوە بۆ شەڕی داعش دروست کراوە، تەنانەت دوای ڕزگارکردنیش هەیە و گیرفانی دەسەڵات دەهێڵێتەوە بەهۆی ئەو مەرجانەی سەرەوە زۆر کەس بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانیان دا و دەنگ نەدەن: هێزە بایکۆتکەرەکان هەردوو هێزی سیاسی نوێ و کۆن بوون وەک حیزبی شیوعی عێراقی، لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە ئەم بڕیارە سەرلێشێواوی لەناو دانیشتواندا دروست بکات وە سیناریۆ جێگرەوەکانی کەمتر کردۆتەوە.

هەرچەندە بایکۆتی سیاسی زۆر بەرفراوان بوو، بەڵام هێزە سیاسییەکانی پەیوەستن بە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە نوێیەکانەوە کە بووە هۆی سەرکەوتنی گەنجان و ژنان وەک لە ئەنجامی IMTIDAD (“فراوانبوون”) دا دەردەکەوێت. بزووتنەوەیەک لە باشوری عێراق لە مەیدانی حەبووبی ناسریە لە قۆناغی سەرەتای ڕاپەڕینەکانی ئۆکتۆبەردا لە دایک بوو. شاری ناسریە کۆن و گەشاوەیە، هەرچەندە لە ئێستادا لە لایەن دەسەڵاتەوە چۆڵ و پەراوێزخراوە، هێشتا کەسانی سیاسی و ڕۆشنبیر بۆ وڵات بەرهەم دەهێنێت.

ئەم رێپێوانە تا ئێستا بەردەوامە هەتا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانیش، لایەنە دۆڕاوەکان دەنگیان بەهەڵبژاردنەکان نەدا، وە دانیشتنێکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی حکومەتی ئێستا هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر ئەنجامەکان هەڵبوەشێنرێتەوە یان دەنگەکانیش دەست بژمێردرێن ئەم هێزانە دەیانەوێت فشار بخەنە سەر لایەنە براوەکان بۆ دووپاتکردنەوەی سیستەمی تایفەگەری و بەدەستهێنانی پشکی دەسەڵات بەپێی ئەو ڕەچاوکردنە بڕوام وایە لە ئێستادا دوو سیناریۆ ئەگەری هەیە. لە یەکەمیاندا ڕەوتی سەدر هاوپەیمانی لەگەڵ تەقەدوم و پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن. وە هێزەکانی دیکە ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنن، وە ئەم دۆخە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵیی هێزە سیاسییەکان وە سەردەمێکی نوێ لەسەر بنەمای زۆرینەی سیاسی -دروست ببێت بۆ پابەندبوون بە داواکارییەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە. لەسیناریۆی دووەمدا هێزە تەقلیدییەکان دەگەنە کۆدەنگێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای پشکی تائیفی: ئێران و میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بەتایبەتی فشار دەکەن بۆ ئەوەی بەم دەرئەنجامە بگەن.

لە هەردوو حاڵەتەکەدا بزووتنەوە نوێیەکان ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس دەبنەوە، کە دەبێت هاوپەیمانیەک دروست بکەن کە نوێنەرایەتی داواکارییەکانی ڕاپەڕینەکانی ئۆکتۆبەر بکات. هەرچەندە پێناچێت ئەم هێزانە ببنە بەشێک لەحکومەت، بەڵام هاوپەیمانییەکە دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەدروستکردن و پتەوکردنی سیاسەتی نوێ و نوێنەری داواکارییەکانی بزووتنەوەی لاوان بکات. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان لەگەڵ هێزە جیا جیاکانی تیشرین لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەماندا ڕێکبخرێت و پەیوەندی بکات بۆ پشتگیریکردنی چاکسازی سیاسی و خۆڕاگری لەسەر ڕێڕەوی گۆڕانکاری. گرنگ نییە ئاڕاستەکانی ئیمتیداد و بزووتنەوە سیاسییە نوێیەکان لە داهاتوودا وەربگیرێن، پابەندبوونی گەنجانی ناسریە نمونەیەکی بەرگری مەدەنی و پابەندبوونە بە گۆڕانەکان بە هەر نرخێک بێت کە لە چوارچێوەیەکی زۆر سەختدا بەرگری لێ بکات.