لەلێدوانێکدا بۆ COP26: سەرۆک بەرهەم ساڵح: بوژانەوەی میزۆپۆتامیا چوارچێوەیەکی ستراتیژیە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش وهەوا لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا

عێراق بە سەردەمێکی نوێی ژینگەیی بۆ مامەڵەکردنی جدی لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا تێدەپەڕێت، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە وتاری خۆیی پێشکەش کرد لە 26هەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP).

سەرۆک کۆمار گوتی عێڕاق پڕۆژەی ” بوژانەوەی میزۆپۆتامیا” ی گرتۆتەبەر کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەبوونی چوارچێوەیەکی ستراتیژی بەئامانجی پاراستنی ژینگە لەڕێگەی هاوبەشی زیاتری ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە.

ئەوەشی وت: پرۆژەکە ستراتیژییەکی ژینگەیی هەیە بۆ هەریەک لە بوارەکانی ئیدارەی ئاو و بەرهەمهێنانی وزەی پاک و هاندانی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و گەنجان بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەواوە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لە ڕووی جوگرافیاوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، وە لەڕووی بایۆلۆجییەوە کۆمەڵێک نیعمەتی وەک دار خورماو دەشت وزەلکاو مەڕو چیاکانی هەرێمی کوردستانی هەیە، وە هەروەها توانای کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکەی پێکەوە هەیە.

بە بیابانبوون کاریگەری لەسەر 39٪ ی وڵاتەکەمان و 54٪ی زەوییە کشتوکاڵیەکانمان کردووە، بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی لێشاوی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوراتەوە، لەکاتێکدا کە زیاد لە حەوت ملیۆن عێڕاقی بەهۆی وشکەساڵی وگۆڕانی کەش و هەواوە لە مەترسی ئاوارەبووندان.

دەقی وتارەکەی بەرهەم ساڵح بەم شێوەیەیە:

“لە میزۆپۆتامیا، لە ماڵی قامیش (موزیف)، کە کۆنترین شێوازی تەلارسازیی دۆستی ژینگەیە، سڵاوتان لێ بێت و قسە لەگەل هەمووتان دەکەم.

لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، عێراق بەهۆی شەڕ و پێکدادان و ململانێکانەوە بە یەکێک لە هەرە دەوڵەتە لاوازەکان پۆلێن دەکرێت بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە.

لە وەڵامی ئەم ئاڵنگارییانەدا عێراق بەدوای ئەوەدایە کە بگات بە سەردەمێکی نوێی ژینگە، کە دەتوانێت لە ڕێگەی هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانەوە بە دەستی بهێنێت.

عێراق بەشداری پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی گۆڕانی کەش وهەوای(UNFCCC) کرد، کە ساڵی 1992 پەسەند کراوە، وە ڕێکەوتننامەی پاریس لەسەر گۆڕانی کەش وهەوا لە ساڵی 2015دا، کە پشتگیری لە دەستپێشخەریی کەمکردنەوەی سوتانی گازی جیهانی کرد ” سووتاندنی ڕۆتینی سفر تا ساڵی 2030″.

دۆکیومێنتی هاوبەشی نەتەوەیی (NDC) پەسەند کراوە بۆ برەودان بە گۆڕانی ئابووری، دامەزراندنی چەمکی ئابووری سەوز، بەشداری لە بازاڕەکانی کاربۆن دا، ڕاکێشانی هەلی وەبەرهێنانی نوێ، وە هاندانی بەشداری زیاتری کەرتی تایبەت لە ئابووری سەوزدا.

لەم دواییانەدا حکومەتی عێراق پرۆژەی “بوژانەوەی میزۆپۆتامیان” ی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە چوارچێوەی پەرەپێدانی ستراتیژی ژینگەیی. ئەم پڕۆژەیە بۆهەریەک لە عێراق و هەرێمە کە هەڕەشەی سەختی گۆڕانی کەش و هەوای لێ دەکرێت. پرۆژەکە لە ستراتیژی ژینگەیی پێکهاتووە کە بریتییە لە کاری ئاوەڕۆیی، نوێکردنەوەی ئیدارەی ئاوی هەریەک لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، بەرهەمهێنانی وزەی پاک و هاندانی وەبەرهێنان لە ڕێگەی سندوقی کەشوهەوای سەوزەوە.

عێراق لە ڕووی جوگرافیەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، و لە ڕوی بایۆلۆجییەوە کۆمەڵێک نیعمەتی خورما و دەشت و زەلکاو و چیاکانی کوردستان و هەروەها توانای کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکەشی هەیە، بۆیە دەبێت پێکەوە هاوکاری بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا. هەروەها هەوڵ و کۆششی نێودەوڵەتیش پێویستە لەسەر هەموو سێکتەرەکان بۆ پشتگیریکردن و بەتواناکردنی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیە نەتەوەییەکان.