مانەوەی کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوری پۆڵەندا و بێلاڕوس ئازارەکانیان چڕتر دەکاتەوە

لە ڕێکەوتی 8 ی تشرینی دووەم هەورێکی باراناوی ئاسمانی سنووری بیلاروس و پۆڵەندای گرتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی کە سەدان کۆچبەر لە دارستانێکدا کۆبوونەوە کە چەند هەنگاوێک لە سەر سنورەوە دوورە، لەنێویاندا چەندین گەنجی کوردی کە لەبەر نا ئومێدی هەرێمی کوردستانییان بەجێ هێشتووە. زۆربەی نەوەکانی کوردان لە سیناریۆی کۆچکردنی هاوشێوەدا ژیاون، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەمجارەیان هۆکارەکەی شەڕ و توندوتیژی نییە کە گەنجان کوردستان بەجێ دەهێڵن.

پلەکانی گەرما لەسەر سنور دابەزیوە بۆ خوار سفر بۆ پلەی بەستن، هەندێک لەو کەسانەی کە لەوێن هۆشداریان داوە کە خەریکە خواردن وئاویان پێ نامێنێت.

هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بەتایبەتی عێڕاق لە سەرەتای هاوینەوە هەوڵیان داوە لە ڕێی سنورەکانی بیلا ڕوسیاوە بگەنە ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا بیلاروسی تۆمەتبارکردووە بەوەی کە هێرش بۆ کۆچبەران ڕێک خستووە بۆ سزادانی یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر سەپاندنی سزاکان لە دژی ئەو وڵاتە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020ەوە، یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی سنووردارکردنی پێشکەوتنخوازانەی دژی مینسک سەپاندووە کە لە وەڵامی نیگەرانییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 وکە بووە هۆی ترساندن و سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنوسان.

زۆرێک لە کۆچبەرەکان گەنجن بەڵام ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیشیان لە نێواندایە، کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیان، کە بوونەتە قوربانی لە نێوان پۆڵەندا و بیلاروس.

دراوسێکانی بیلاروس سنوورەکانیان دژی کۆچبەران قایم کردووە و هەزاران کۆچبەری بێ هیوا وڵاتیان بەجێهێشتووە کە پێیان وابوو دەروازەیەکی ئاسانە بۆ گەیشتن بە ڕۆژئاوای ئەوروپا.

دەسەڵاتدارانی بیلاروسیا دەڵێن زیاد لە 1000 کەس لە سەر سنورەکانن کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، تا سنووری پۆڵەندی قەیرانێکی کوشندە بۆ خەڵکی بێ هیوا بەجێ هێڵراوە بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا کە لە نێوان سنورەکاندا گیریان خواردووە و بەلایەنی کەمەوە 8 کەس گیانیان لە دەست داوە.

کۆچبەران لە دۆخێکی ناهەموواردان لە ناوچەیەک کە هەموو هاوکارییە مرۆیی و دەزگا ڕاگەیاندەکان بە زەحمەت پێیان دەگەن. ئەوان برسی و تینویانە و داوای هاوکاری دەکەن.

پۆڵەندا لە 8 ی تشرینی دووەمەوە، بە گەیشتنی کۆچبەران سنورەکانی خۆی لە ڕووی ئاسایشەوە توند کرووەتەوە و هێڵێکی پاسەوانی سنوور و هامەرس و چەکی قورسیان داناوە، بەگوێرەی هەواڵێکی AFP پۆلیسی پۆڵەندی دوو ڕۆژ دواتر زیاد لە 50 کۆچبەری لەسەر سنور دەستگیرکردووە و بە دوای کۆچبەری زیاتردا دەگەڕێن.

پۆڵەندا و بیلاروس یەکتریان تۆمەتبار کردووە بە توندوتیژی بەرامبەر ئەو کۆچبەرانەی کە لە نزیک پەرژینەکە چادریان هەڵداوە.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی بەرگری لە وارسا ڤیدیۆیەکی تویت کرد کە تێیدا باس لەوە دەکات سەربازێکی بیلاروسی تەقەی کردووە بۆ تۆقاندنی ئەو کۆچبەرانەی کە لە نزیک پەرژینەکە چادریان هەڵکردووە.

وارسۆ باری نائاسایی لە سنوورەکە ڕاگەیاند و پەرلەمان یاسایەکی پەسەند کرد کە پاسەوانانی سەر سنوور دەسەڵاتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی سەر سنوورییان هەیە. کە ئەمە بەشێکە لە هەوڵی دراوسێکانی بێلاڕوس بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانیان و وەستاندنی کۆچبەران.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکەی کاروباری پەنابەران و ئاوارەکان (لوتکا) لە ساڵی 2018ەوە 193 هەزار و 443 کەس هەرێمی کوردستان و عێراقیان بە شێوازی جیاواز جێهێشتووە.

بۆ هەندێک لە کۆچبەرانی دهۆک، بەهۆی ململانێی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەدا هەیە، زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و کۆچیان کردووە. تورکیا لە مانگی نیسانەوە دوو هەڵمەتی چڕی دژی پەکەکە لەو پارێزگایە ئەنجامداوە چەندین هاوڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانیش چۆڵکراون.


زۆربەی ناوچە پێشکەوتووەکانیش لە ئێستادا کۆچ دەکەن. یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی گوندەکان بێکارییە لەوێ هیچ ئیشێک نییە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەوان ژێرخانەکانیان لاواز بووە بەتایبەتی ژێرخانی ئابووری.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر لەم بابەتەدا، بەڵام بەبێ ئەوەی پلانێکی ڕوونی هەبێت.

ماوەی چەند مانگێکە یەکێتی ئەوروپا ولە ئێستا ناتۆ و ئەمریکا سەرکردەی دەسەڵاتداری بیلاڕووسیایان تۆمەتبارکردووە بە هاندانی قەیرانی کۆچبەران لە ئەوروپادا.

سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین ڕایگەیاند کە پێویستە لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا سزاکانی لەسەر ڕژێمی بیلاروسیا درێژبکات، ئەو وتیشی: “دەبێت بیلاروس واز لەوە بهێنێت کە ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە، بەکارهێنانی کۆچبەران وەک ئامرازێک بۆ مەبەستی سیاسی لەلایەن بیلاروسەوە قبوڵ ناکرێت”.

پۆڵەندا ئەمساڵ نزیکەی 30 هەزار حالەتی تێپەڕاندنی دەروازەی سنوری نایاسایی بڵاوکردۆتەوە، لەگەل زیاتر لە 17 هەزار لە مانگی تشرینی یەکەمدا، بەشێکی زۆریان لە هەوڵدان لەوێوە بچنە ئەڵمانیا، کە ئەڵمانیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 6100 پەنابەری لە ڕێگەی پۆڵەندا لە بیلاروسەوە وەرگرتووە.

پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بیلاروس تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە کۆچبەران بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنی بەکۆمەڵ، بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس، لانی کەم 8 کەس گیانیان لەدەستداوە.