ڕاپۆرتی نوێی رزگارکەرانی دیجلە سەبارەت بە پشکنینی زیانەکانی بە هەڵمبوون لە کۆگایی بەنداوەکانی عێڕاق دا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا عێڕاق زیاتر ڕووبەڕووی قەیرانی ئاویی دەبێتەوە، ووشکە ساڵی ڕوو لە زیاد بوونە لە دوای سنوردارکردنی ئەو ئاوەی لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە دێتە ناو خاکی عێڕاقەوە، سەرچاوە ئاوییەکان لە عێڕاق دا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات لە کاتێکدا پێداویستی هاوڵاتیان ڕوو لە زیادبوونە. لە بەرامبەر ئەمەشدا عێڕاق بەردەوامە لە دروستکردنی بەنداوەکان لە سەرانسەری ووڵاتدا، وەک ئامرازێک بۆ گلدانەوەی ئاو وە ڕێگەیەکە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ کەش وهەوا. لەگەل ئەوەشدا پرۆژەی بەنداوەکان تێچوویەکی زۆری دەوێت کە کار دەکاتە سەر ئاستی بژێوی ناوخۆیی و ژینگەیی و کەلەپوریی ڕۆشنبیریی و وەستاندنی سیستەمی ژینگەیی و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دیکەی لەسەر کوالیتی ئاوەکە. لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەی بە هەڵم بوون زیادی کردووە لە کۆگاکان دا کە دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی تەواوی ئاوەکە بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.

رزگارکەرانی دیجلە ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە دەربارەی لێکۆڵینەوەکانییان لەسەر بەهەڵم بوونی ئاوی کۆگاکان و کاریگەرییەکانی، لەگەڵ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی کە بە هۆیەوە بە ناوچەکە گەیشتووە. ئەم ڕاپۆرتە پێداچوونەوە و تەرکیزێک بوو لەسەر نوێترین دۆخی تایبەت بە عێڕاق.  

لەم ساڵانەی دوایدا دەسەڵاتدارانی گشتی هەستان بە چاودێری کردنی ئاستی بە هەڵم بوون لە سەرانسەری عێڕاق دا لە ڕێگەی وێستگە جۆراو جۆرەکانی کەشناسییەوە، کە لە ئێستادا ڕێژەکە مەزندە دەکرێت بەوەی کۆی ڕێژەیی ئاو لە 10٪ کەم دەکات بەهۆی بەهەڵم بوونەوە ساڵانە لە عێڕاقدا. وا پێش بینی دەکرێت کە دۆخی ووشکە ساڵی لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر ببێت. سەرەڕای ئەو پێشبینیانە هەرێمی کوردستان پابەند بوو بە بەنداوکردنی سەرجەم ڕووبارەکانی ناوچەکە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی عێڕاقی بەم دواییانە دەستی بە دروستکردنی بەنداوی مەکحول کرد لەسەر ڕووباری دیجلە.

لەم راپۆرتەدا ڕزگارکەرانی دیجلە داوای لەحکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ لابردنی دروست کردنی پڕۆژەی بەنداوی گەورە لەستراتیژیەکانی بەڕێوەبردنی ئاوی هەرێم و نەتەوەیی. هەروەها پێشنیاری دامەزراندنی چوارچێوەیەکی کارکردن دەکەن بۆچاودێری کردنی بەردەوامی بە هەڵم بوون و بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو. پێویستە پشکنین بکڕێت بۆ ڕێگایەکی ژینگەیی بەردەوام لە دەرەوەیی کۆگەکانی بەنداوەکانەوە لە پێناو کەم کردنەوەی هەڵمژینی ئاوەوە لە ڕێگەی بەهەڵم بوونەوە لەگەڵ دڵنیایی ئەوەی کە هەموو هاونیشتیمانیان لە هەر پارچەیەک بن  ئاوی پاک و گونجاویان دەست بکەوێت بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانییان.