میلیشیاکان دوای دۆڕاندنیان لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا خۆپیشاندان دەکەن

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی عێراق وەک شۆکێک بۆ لایەنە سیاسییەکانی سەر بە حەشدی شەعبی هات، چونکە زیاتر لە نیوەی کورسییەکانی خۆیان لە پەرلەمان لەدەستدا.

بەغدا — لایەنگرانی ئەو لایەنە سیاسیانەی پەیوەستن بە میلیشیاکان کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا زەبرێکی گەورەیان بەرکەوت و دۆڕاندیان، ماوەی حەوت ڕۆژە لە نزیک ناوچەی سەوزی نێودەوڵەتی کە زۆربەی باڵەخانە حکومییەکان و باڵیۆزخانە بیانییەکان تێیدان خۆپیشاندان دەستی پێکردووە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم، زۆرێک لە لایەنگرانی میلیشیاکان – ناڕازین لە سەرنەکەوتنی کاندیدەکانیان لە دەنگداندا، ڕژانە سەر شەقامەکان و بانگەشەیان کرد کە هەڵبژاردنەکان لە دژیان ساختە کراوە.

گروپەکان گلەییان لە لایەنەکانی وەک ئیمارات و ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد بۆ لەدەست دانی دەنگەکانیان، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بە هۆی ووتەکانیەوە کە ڕۆڵێکی ” گوماناوی” هەبووە لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکاندا.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی دایەوە و وتی:”ئەو جۆرە دەرکەوتنە توندوتیژانە هیچ شوێنێکیان لە دیموکراسیدا نییە یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی پێدا کە دەنگدان لەسەر ڕۆژی هەڵبژاردن تاڕادەیەکی زۆر ئارام و ڕێکوپێک بوو و دەنگدەرانیش توانیان بەئازادیی ڕای خۆیان دەربڕن، بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەرکی چاودێری هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکان”.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هانی کاندیدان و خەڵکی دا کە ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر و داواکاری پێشکەش بکەن یان سکاڵا تۆمار بکەن کە تا ئێستا کۆمسیۆن 1436 داواکاری لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکان و سەربەخۆکان وەرگرتووە، کە 816 داواکارییان بۆ جێبەجێکراوە لەو داواکارییانە 790 کەسیان بەبەتاڵ لە قەڵەم دران و 26 تانە پەسەند کرا، ئەو 26 داواکارییە پەسەندکراوانە کە ژماردنەوەی دەنگەکانە بە دەستیی نزیکەی 300 سندوقی دەنگدان لە پارێزگاکانی جیاواز لە سەرانسەری وڵات دا.

لەگەڵ ئەوەشدا، میلیشیا عێراقییەکان هێشتا داوای ژماردنەوەی دەستیی سەرجەمی دەنگەکان دەکەن تەنانەت دوای ئەوەی 5٪ ی دەنگەکان بە دەستیی هەژمارکران و پشتڕاستکرانەوە. بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقی نایاساییە بۆ ژماردنەوەی دەستیی دەنگدانەکان لە کاتێکدا ڕێژەی لە 5٪ پەسەند کراوە.

هەمان ئەو میلیشیایانەی کە لە ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی تشرینی بە تێکدەر تۆمەتبار دەکرد لە ئێستادا خۆیان ئەو کارە دەکەن.

بۆ نموونە هاوپەیمانی فەتح 20 هەزار دەنگی زیاتر لە سەدرییەکان  هێنا بەڵام ژمارەی کورسییەکانی نزیکەی چارەکی کورسییەکانی پارتی سەدرە. ئەوەی خراپتری کرد ئەوەیە کە حەشدی شەعبی جگە لە هاوپەیمانی فەتح لیستێکی دیکەی هەڵبژاردنیان هەبوو ئەمە بزوتنەوەی حوقووق دەگرێتەوە کە سەر بە کەتایب حزبوڵڵا و عەقدی وەتەنی سەر بە بەرپرسی حەشدی شەعبی فالیح ئەلفەیازە.

سەدرییەکان تەنیا 650 هەزار دەنگیان وەرگرتووە هاوپەیمانی فەتح 670 هەزار دەنگی بەدەست هێنا و هێشتا چەندین کورسی بە سەدرییەکان لەدەستدا بەهۆی دابەشکردنی  دەنگەکان لەناو خۆیاندا ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاوپەیمانی فەتح لە یەک بازنەدا کاندیدێکی زۆری کاندید کردووە و تێیدا سەدرییەکان تەنیا یەک کاندیدیان لە هەمان بازنەدا داناوە.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاندیدی سەدریەکان زیاتر لە هەر کاندیدێکی دیکە دەنگ بەدەستبێنێت و تێیدا کاندیدەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕکابەری یەکتریان دەکرد بۆ هەمان بنکەی دەنگدەران ئەمە لە چەندین ناوچەی هەڵبژاردندا دەبینرا.

بۆ نموونە، لە بەسرە – لە بازنەی پێنجەم – چوار کورسی هەیە. کاندیدی سەدرییەکان کە 5879 دەنگی هەبوو، لە کاندیدی هاوپەیمانی فەتح کە 4982 دەنگی هەبوو – کاندیدی بزوتنەوەی حقوق کە سەر بە هاوپەیمانی فەتحیش بوو، 4 هەزار و 438 دەنگی هەبوو ئەگەر هاوپەیمانی فەتح و لایەنەکانی یەک کاندیدیان هەبوایە، ئەوا دەنگی تێکەڵی ئەوان دەیتوانی ئەو کورسیە بەدەست بهێنێت  کە بە سەدرییەکانیان دۆڕاندبوو.

هەمان شێواز لە ناوچەی دووی دەهی قەر دەبینرێت کاندیدی سەدریش 6996 دەنگی بەدەستهێناوەوە کاندیدی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش 8297 دەنگی بەدەستهێناوە. هەریەکەیان یەک کاندیدیان هەبوو، هەریەکەیان یەک کورسیان بردەوە هاوپەیمانی فەتح و سەردەستەکانی سەرکەوتوو نەبوون لە دەستەبەرکردنی هەر کورسیەک، هەرچەندە دەنگەکانی هاوبەشیان زیاتر لە 10,000 بوو.

هاوپەیمانی فەتح و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بە دانانی دوو کاندید بۆ هەمان کورسی، دەنگدەرانی خۆیان دابەش کرد ئەگەر هاوپەیمانی فەتح و بزوتنەوەی حوقووق لەو قەزایەدا تەنیا یەک کاندیدیان هەبوایە، ئەوا نزیکەی دوو ئەوەندەی سەدرییەکان دەنگیان دەهێنا.

هێزە سیاسییەکانی دیکە وەک هاوپەیمانی هێزە دەوڵەتییە نەتەوەییەکان بە سەرۆکایەتی عەممار ئەلحەکیم هەمان هەڵەیان کرد بۆ نموونە لەبازنەی 1ی نەجەف پێنج کورسی لەبەردەستدا بوو کاندیدی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایی نوری مالکی 8330 دەنگی بەدەستهێناوەوە توانیویەتی یەک کورسی مسۆگەربکات. هەر لەو قەزایەدا هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی لەکۆی چوار کاندیددا 11872 دەنگ بەدەست هێنا، بەڵام هیچ کورسییەکی بەدەستنەهات چونکە دەنگەکان لەنێوان هەر چوار کاندیدەکەدا هاوبەش بوون. ئەگەر تەنها یەک کاندیدیان دابنایە، شانسێکی باشتریان هەبوو بۆ بەدەستهێنانی کورسی.