پارێزەر: پێنج لە دەستگیرکراوانی دهۆک ئازادکران

هەولێر، هەرێمی کوردستان- یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی چالاکوانانی بادینان ڕایگەیاند دوای ئەوەی کە کەیسی پێنج لە دەستگیرکراوانی شاری دهۆک توڕە بوونی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە لەلایەن دەزگای چاودێرانی ڕاگەیاندن و دەستەی مافی مرۆڤ و دیپلۆماتکارەکانەوە، بڕیاردرا کە ڕۆژی پێنج شەممە ئازاد بکرێن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ناڕەزایی زۆربۆتەوە بەهۆی دادگاییکردنی ئەو دەیان هاوڵاتیەی کە لە ساڵی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە دهۆک دەستگیرکران.

بەشدار حەسەن پارێزەری کەیسەکە وتی: ڕۆژی پێنج شەممە دادگە عومەر خالید عەگیدی ئازاد کرد و سزای ساڵێک زیندانیکردنی بۆ فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل و سلێمان کەمال و سلێمان مووسا دەرکرد، بەڵام هەریەکێک لەوان ماوەی ساڵێکە دەسگیرکراون لە 6ی ئەیلولی 2020ەوە، لەبەر ئەوە دادگە ڕازی بووە بە ئازادکردنیان چونکە ماوەی زیندانیەکەیان تەواوکردبوو.

دادگەیی کردنەکەیان لە مانگی تەمووز بە تۆمەتی “پیلانگێڕان بۆ ئاژاوەنانەوە” دەستی پێکرد لە یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەیاندا، پەرلەمانتاران وتیان کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو تاوانانە نەبوو کە بەهۆیەوە تۆمەتبار کرابوون.

کە لە پێشتردا کەیسەکانیان بۆ دوو جارلە دادگە دواخرا.

ئەمە دوەەم کەیسە لە نێوان دەیان کەیسدا،کە تیایدا مامۆستا و چالاکوان بەدەل بەرواری ڕۆژی چوارشەممە ئازادکرا دوای ئەوەی کە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ئەویش بە هەمان شێوە ماوەی ساڵێکە لە زیندانە کە ئەو ساڵەی بۆ هەژمارکراوە و ئازادکرا.

بەدەل بەرواری لە هاوینی ساڵی 2020 لە شاری دهۆک لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ئومێد بارووشکی دەستگیرکران، دوای ناڕەزاییەکانی دژی حکومەت لەسەر پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها بەرۆشکی سزای ساڵێکی بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی “چەند حاڵەتێکی ناوزڕاندن لە دهۆک ” لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا تاوانبار کرا بە تۆمەتی “خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان” سزای ساڵێک زیندانی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.

لە مانگی حوزەیراندا دیپلۆماتکارە ئەوروپییەکان ووتیان نیگەرانن لەوەی کە “ڕێز لە پێوەرە بنەڕەتییەکان بۆ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە نەگیراوە” لە کاتی دادگاییکردنی تۆمەتباران دا.

هەولێر بەرگری لەدادگەکانی کردو ڕایگەیاند کەدادگەکان سەربەخۆن وداوای هاوکارییان لەنەتەوە یەکگرتووەکان و ئەرکە دەرەکییەکان کردووە بۆ بەهێزکردنی سیستمی یاسایی و ڕاهێنانی دادوەران.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ تەداخولێکی ڕێکارە یاساییەکان ناکات، دیندار زێباری ڕێکخەری حکومەت بۆ داکۆکی کردنی نێودەوڵەتی لە وەڵامێکدا بۆ بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپا ووتی: ” داوا لە لایەنە بیانیی و ناوخۆییەکان دەکەین ڕێز بگرن لە بڕیارەکانی دادگە و گرنگی بدەن بە بێ لایەنیان لە پرۆسەی دادوەری دا”.

لێرەدا بە بەردەوامی کۆمەڵێک کێشەی هاوشێوەی بەردەوام هەیە کە پەیوەندیدارە بە ناڕەزایەتییەکانی دهۆکی ساڵی ڕابردوو، کە یەکەم گروپ بۆ ماوەی ٦ ساڵ دادگەی کران لە هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباری پێکهاتبوون بە تاوانی مەترسی خستنە سەر ئاسایشی نیشتیمانی.

ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دیپلۆماتکارەکان لە مانگی حوزەیراندا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دوای ئەوەی داواکارییەکەیان بۆ دادگەی تێهەڵچوونەوە ڕەتکرایەوە، و وتیان” بە داخەوە پێویستە بەپەلە چاکسازی دادوەری و دامەزراوەیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا بکرێت“.