بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق گەیشتۆتە 41٪

بەغدا، 10ی تشرینی یەکەم – بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە ڕێژەی بەشداری کردن لە 41٪ بوو. ئەم ڕێژەیەش نیشانەی کەمبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیانە بە سەرکردە سیاسییەکان، هەرچەندە بەشداری کردن زۆر کەم نەبوو وەک ئەوەی بەرپرسانی لە پێش هەڵبژاردن دا ترسیان لێی هەبوو.

بەرپرسە عێڕاقی و دیپلۆماسییە نێو دەوڵەتیی و شیکەرەوە سیاسییەکان دەڵێن: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوسەنگی هێز لە عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست ناکات، بەڵام بۆ عێڕاقییەکان مانای ئەوەیە کە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەتوانێت کاریگەری خۆی لەسەر حکومەت زیاد بکات.

کۆی گشتی ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018دا 44.5٪ بوو. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە سەرەتای ڕۆژی دووشەممەوە ڕایگەیاند کە کەمترین ڕێژەی بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا لە پارێزگای بەغدایە کە لە نێوان 31٪ بۆ 34٪ بووە.

هەمیشە لە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق بابەتێکی دیکە باس دەکرێت ئەویش گفتوگۆکردنە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێ لە ژێر سیستەمی دیموکراتیدا کە لەدوای ساڵی 2003دا ئەم سیستەمە لە عێڕاقدا پەیڕەو دەکرێت.

هەڵبژاردنەکان چەند مانگێک زووتر بەڕێوەچوو ئەویش بە پێی یاسایەکی نوێ کە بۆ یارمەتیدانی کاندیدە سەربەخۆکان داڕێژرابوو- وە لەهەمان کاتدا وەک وەڵامێک بۆ ناڕەزاییە بەرفراوانەکانی دژی حکومەت کە دوو ساڵ پێش ئێستا بەرپابوو.

کاریگەری دەرەکی

ولایەتە یەکگرتووەکان وکەنداوی عەرەب و ئیسرائیل لەلایەک و ئێران لە لایەکی ترەوە کێبڕکێ دەکەن بۆئەوەی کاریگەرییان لەسەرعێراق هەبێت، ئەمەش دەرگا بۆ تاران دەکاتەوە بۆ پشتگیری کردنی هاوپەیمانە چەکدارەکان لە سوریا و لوبنان.

لە پێش ساڵی 2003 وە سەدام حسێن موسڵمانی سوننی بە تاکڕەوی فەرمانڕەوایی عێڕاقی دەکرد، زۆرینەی شیعە مەزهەب وکورد لە ژێر دەسەڵاتی تاکڕەویدا ستەمیان لێ دەکرا، پاشان لە دواتردا توندوتیژی تایفیی دەستی پێکرد، دواتریش دەستبەسەردا گرتنی سێیەکی وڵات لە لایەن داعشەوە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ2017.

سەرۆکی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن ڕایگەیاند: بەشداری کردن لە هەلبژاردنەکاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانی وت:”ئەمە هێمایەکی ڕوونە، هاوڵاتییان بە هیوان کە سیاسەتمەداران و نوخبە سیاسییە عێڕاقییەکان گوێیان لێ بگرن”.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە عێراقییەکان لە ساڵی 2003ەوە بەهیوا بوون لە پێنجەمین دەنگدانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بدەن و ئومێدیان بە گۆڕانکاری هەیە لە شاری کەرکوکی باکور، ئەبو عەبدوڵا وتی، کە پێش ئەوەی بنکەکانی دەنگدان بکرێتەوە، کاتژمێرێک پێشتر گەیشتۆتە بنکەی دەنگدان.

ئەبو عەبدوڵا وتیشی: “ئێمە پێشبینی دەکەین دۆخەکە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بێت”.

موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵبژاردن خۆی کاندید نەکرد، بەڵام دانوستانەکانی دوای دەنگدان ڕەنگە بتوانێت بۆ خولێکی دیکە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، کە بە دۆستی ڕۆژئاوا سەیر دەکرێت هیچ لایەنێک نییە پشتی تێ بکات.

کورد دوو حیزبی سەرەکی هەیە کە حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن و سوننەکانیش ئەمجارە دوو کوتلەی سەرەکیان هەیە.

عێراق ئارامترە بە بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو، وە توندوتیژی تایفەگەری کەمترە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 سەرکەوت بەسەر داعشدا بە هاوکاری هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی وئێرانی، بەڵام گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بووەهۆی ئەوەی بە نزیکەی 40 ملیۆن خەڵکی عێراق بە دەست بێکاری و خراپی هەریەک لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و کارەباوە بناڵێنن.

ئەحمەد یونس شیکەرەوەی سیاسی کە دانیشتووی بەغدایە گوتی: زۆرێک لە عێراقییەکان سیستەمی حکومڕانی دوای سەدام حوسێن – لەسەر بنەمای هاوبەشیکردنی دەسەڵاتی مەزهەبی – بە شکست دەزانن. وە گەندەڵی و گەشەکردنی میلیشیا کۆنتڕۆڵ نەکراوەکان نائومێدییەکانی زیاتر کردووە.

هەروەها وتیشی:”بایکۆتکردن لە کۆتاییدا حەتمی دەبێت و ئەوە بوو کە لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا ڕوویدا”.

بەپێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لانی کەم 167 پارت و زیاتر لە 3200 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ 329 کورسی پەرلەمانی عێڕاق.