هێزە ئەمنییەکان وئاوارە ناوخۆییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا زووتر بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کرد

دەنگدانی پێشوەخت لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەستیپێکرد.

دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، کە سەربازان و زیندانیان و ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق ڕۆژی هەینی بەرەو دەنگدان بەڕێکەوتن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دا.

هەڵبژاردنەکان لە عێڕاق ساڵێک زووتر بەڕێوەدەچێت، ئەویش بە پێی پەیمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە سەرەتادا بڕیار وا بوو مانگی حوزەیران بەڕێوە بچێت بەڵام دواتر دواخرا بۆ 10ی تشرینی یەکەم.

هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019دا لە بەغدا و باشوری عێراق سەری هەڵدا، کە پێش هەڵبژاردنی کازمی، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو لەژێر فشاری دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە دامەزراوەی سیاسییەکان و کاریگەری ئێران لە حکومەتی عێراق ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە.

دەنگدەران 328 ئەندام دیاری دەکەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، دواتر سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێردرێت کە ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردنی گشتی عێڕاقە لە دوای داگیرکردنی ئەمریکا و ڕووخاندنی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003 دا.

 زیاتر لە 25 ملیۆن عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە، کە 1 ملیۆنیان بە دەنگدانی تایبەت بەشداری دەکەن ئەوانیش هێزە ئەمنییەکان و هەزاران ئاوارەن کە بەشێکی زۆریان لە ئێستادا نیشتەجێی باکوری عێڕاقن. بە پێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی هەینی زیاتر لە 1 ملیۆن ئەندامی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، لەگەڵ زیاتر لە 120 هەزار ئاوارە، کە زۆربەیان لە باکوری عێراق لە ناوچەی سوننەنشینەکان نیشتەجێن.

دەسەڵاتدارانی هەڵبژاردن ڕێوشوێنی تەواویان گرتۆتە بەر بەئامانجی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە، وە بەکارهێنانی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری لە کاتی دەنگداندا.

دەنگدەران کاندیدەکان هەڵدەبژێرن کە لەسەرجەم شارەکانی عێڕاقدا 83 بازنەی هەڵبژاردن هەیە، نەک 18 بازنە بە پێی ژمارەی پارێزگاکانی عێڕاق، بەپێی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن بە مانای زیادکردنی بەشداری کاندیدە سەربەخۆکان بوو بەڵام تەنانەت لەگەڵ چاکسازیەکانی دەنگداندا شیکەرەوەکان دەڵێن پێشبینی دەکرێت کوتلە سیاسییە تەقلیدییەکان ئەمجارەش سەرکەوتوو بن.

زیاتر لە 3240 کاندید لە زیاتر لە 400 پارتی سیاسییەوە بەشدارن کە 950یان ئافرەتن، چارەکی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ژنان و نۆ کورسی بۆ کەمینەکان دانراوە.

پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دەنگدەران کەم بێت، سەرەڕای بانگەشە کردن لە لایەن سەرکردە و لایەنە ئاینییەکانی عێراق، لە کاتێکدا کە مانگی ڕابردوو باڵاترین دەسەڵاتی ئایینی عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانی داوای لە شوێنکەوتوانی کرد بەشداری هەلبژاردن بکەن.

کەمتر لە نیوەی عێراقییەکان بەشدارییان لە دوایین هەڵبژاردنی نەتەوەیی ساڵی 2018دا کرد. لەو ساڵەدا کەسایەتیە فەرمییەکان ڕێژەکەیان بە 44٪ دانا، بەڵام شیکەرەوەکان وتیان کە ڕێژەکە زۆر لەوە کەمتربووە.